کۆبونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى و دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستیپێکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له‌داڤۆس، له‌کۆبونه‌وه‌دایه.
بارزانى وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێمێک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌مریکا کۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌دات له‌کاتێکدا له دوو رۆژى کۆڕبه‌ندى ئابوورى داڤۆسدا تره‌مپ ژماره‌یه‌کى که‌م له‌سه‌رکرده‌کان ده‌بینێت، ئه‌وه‌ش بۆ کورد گرنگى تایبه‌تى خۆى ده‌بێت که ره‌نگه ئه‌جێنداى تایبه‌ت به‌دواى خۆیدا بهێنێت که سوودو قازانجى بۆ هه‌رێمى کوردستان لێبکه‌وێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى له‌ساڵانى رابردووش‌دا له‌داڤۆس چاوى به‌سه‌رکرده‌کانى جیهان که‌وتووه، به‌ڵام وه‌کو سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مه یه‌که‌مجاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌مریکا چاویان به‌یه‌کتر ده‌که‌وێت.
نێچیرڤان بارزانى له‌ساڵى ٢٠١٨ شدا وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆڕبه‌ندى جیهانى داڤۆس به‌شداریکردو له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌و به‌رگریى وڵاتان کۆبووه‌وه.
لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، رۆژی سێشەممە 21کانونى دووه‌مى2020، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هه‌ر یه‌ک له ئارمێن سەرکیسییان، سەرۆکی ئەرمینیا و ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوێد و مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبۆته‌وه.