دارا حاجى برایمى جه‌رمه‌گا: ملازم موحسین نه‌کوژراوه‌و ئێستاش ته‌له‌فونم بۆ ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دارای حاجی برایمی چه‌رمه‌گا، که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تى دیارى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ئاشکرای کرد ''تا ئێستا ملازم موحسن نه‌کوژراوه‌و ئێستاش ته‌له‌فونم بۆ ده‌کات".
ملازم محسن یه‌کێک بوو له‌و به‌عسییانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌منی گشتى به‌غدا نێردرابوو بۆ شاری سلێمانی، تا به‌زه‌برو توند‌و تیژی ڕووبه‌روی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی گه‌نجی شاره‌که ببێته‌و و له‌و کاته‌دا چه‌ندین هاوڵاتى سلێمانى به‌هۆى ئه‌وه‌وه بونه قوربانى و ده‌یانى دیکه که ده‌ستگیر کرابوون له‌سێداره دران.
موحسن بەڕەچەڵەك فەلەستینەو پاش ئەوەی لەسلێمانی گوێزرایەوە، نێردرا بۆ كەركوك‌و تا پرۆسەی ئازادی لەساڵی 2003 لەئەمنی كەرامە، كاری دەكردو پلەی تا موقەدەم بەرزببووەوەو دواتر بۆ بەغدا هەڵیات.
دارای حاجی برایمی چه‌رمه‌گا، له‌میانه‌ی به‌شداریکردنی له به‌رنامه‌ی مێژوو له که‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو که بڕیاره له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌خش بکرێت، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که پێشووتر باسی کوشتنی ملازم موحسنیان کردبوو.
دارا حاجى برایمى جه‌رمه‌گا وتى:"ملازم موحسین نه‌کوژراوه‌و تاوه‌کو ئێستاش ته‌له‌فونم بۆ ده‌کات".
چه‌ند جارێک له‌لایه‌ن به‌شێک له میدیاکانى هه‌رێمه‌وه باسى کوژرانی ملازم موحسن کراوه که له‌رێگه‌ى هێزێکى تایبه‌تى کورد و چه‌ند عه‌ره‌بێکه‌وه کوژراوه