قوباد تاڵه‌بانى دوای کۆچى دوایی کۆفى عه‌نان نهێنییه‌ک ئاشکرا ده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، دواى کۆچى دوایی کۆفى عه‌نان نهێنییه‌ک ئاشکرا ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت کوڕه‌که‌ى له به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراک سودمه‌ند بوو.
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له توویتێکدا دواى کۆچى دوایی کۆفى عه‌نان، سکرتێرى پێشووترى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نوسیویه‌تی" خوا عه‌فووى بکات. له یادمه ساڵى ٢٠٠٥ ئـاماده بووم له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نێوان ئـه‌و و باوکم. کۆفى عـه‌نان زۆر دژى جه‌نگى رزگار کردنى عێراق بوو و ھه‌میشه داواکانى ئـه‌و سه‌رده‌مه‌ى کوردى پشتگوێ ده‌خست".
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى نوسیوه" دواى ده‌رکه‌وت کوڕه‌که‌ى سودمه‌ند بوو له به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراک".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار