هێرۆ ئيبراهيم ئەحمەد رای خۆی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار رادەگەیەنێت و داوای ئاشتەوايی دەکات

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێرۆ ئيبراهيم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند ڤيتۆی لەسەر هيچ کاندیدێکی يەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نییە و پشتگيری کەسێکیش ناکات. راشیفەیاند دەیانەوێت ئاشتەوايی سياسی تێکنەچێت و يەکڕيزی بپارێزن.

بەپێی راگەیەندراوێکی یەکێتی، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ برێت مەکگۆرک هێرۆ ئيبراهيم ئەحمەد رايانگەياندووە "ڤيتۆم لەسەر هيچ کانديدێکی يەکێتیش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نییە و پشتگيری هيچ کانديدێکيش ناکەم، ئەنجوومەنی سەرکردايەتی کانديدی يەکێتی بۆ  ئەو پۆستە دەستنيشاندەکات".
ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش سەردانی چەند سەرکردەیەکی یەکێتی کرد، لە یەکێک لە سەردانەکانیشیدا لەگەڵ هێرۆ ئيبراهيم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان کۆبووەوە.
لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، هێرۆ ئيبراهيم ئەحمەد وتوویەتی "ئەگەر چی لە کێبڕکێداين و لە بانگەشەی هەڵبژاردنين بەڵام هەر دەمانەوێت ئاشتەوايی سياسی تێکنەچێت و يەکڕيزی بپارێزين، دوور لە تەخوينکردن و زمانی زبر بانگەشەی خۆمان بکەين و نەبينە هۆی تێکدانی ژينگەی کۆمەڵايەتی و لێکترازانی زياتر.. ئەوەی بۆ يەکێتيش گرنگە ئەم بارودۆخە سياسیيە ناجێگيرەيە کە لە بەرژەوەندی کورد تێپەڕێنين و مافە دەستورييە زەوتکراوەکانمان بەدەستبهێنينەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار