پێکهاته‌کان ترسیان له‌په‌رتبوونى ده‌نگه‌کانیان هه‌یه‌

تورکمان و مه‌سیحى و ئه‌رمه‌ن، به‌ 65 کاندیده‌وه‌ کێبڕکێ له‌سه‌ر 11 کورسی ده‌که‌ن

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێکهاتهکانى ههرێمى کوردستان ترسیان لهپهرتبوونى دهنگهکانیان ههیه، بههۆى زۆريی ژمارهى لیست و کاندیدهکانیانهوه و دهڵێن پێویست بوو یهک لیستیان ههبوایه بۆ ئهوهى پارێزگارى له دهنگهکانیان بکهن.

لهههڵبژاردنی 30ی ئهیلولى پهرلهمانى کوردستاندا، 65 کاندیدی پێکهاتهکانی تورکمان و مهسیحی و ئهرمهنهکان کێبڕکێ لهسهر 11 کورسیی کۆتای پهرلهمان دهکهن.

بهپێی بریارێکی سهرکردایهتی سیاسی بهرهی کوردستان له 8\4\1992 (5) کورسی بۆ مهسیحیهکانی کوردستان تهرخان کرا، که 4 ئهندامیان بۆ لیستی بزووتنهوهی دیموکراتی ئاشووری و 1 ئهندامیش بۆ لیستی یهکگرتووی مهسیحیهکانی کوردستان تهرخان کرا.

بهڵام بهپێی ههمواری حهوتهمی یاسای ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان که شوباتی 2009 لهلایهن پهرلهمانهوه پهسهندکرا، کورسی تایبهت به پێکهاتهکان له پێنج کورسییهوه بۆ 11 کورسی بهرزکرایهوه.

کورسییهکان بهم شێوهیه بهسهر پێکهاتهکاندا دابهشکراون، پێنج کورسی بۆ تورکمان، پێنج کورسی بۆ مهسیحییهکان، یهک کورسی بۆ پێکهاتهی ئهرمهن.

تورکمان: ههشت لیست و پێنج کاندید

لهههڵبژاردنی ئهمجارهی پهرلهمانی کوردستاندا ههشت لیستی تورکمانی خۆیان تۆمارکردووهو کێبرکێ لهسهر پێنج کاندید دهکهن.

ههریهکه له لیستی چاکسازی تورکمانی، هاوپهیمانی تورکمانی، بهرهی تورکمانی عێراقی، پارتی گهشهپێدانی تورکمانی، لیستی مللهت، تورکمانی ههولێر پێنج کاندیدیان ههیه.

ههروهها لیستهکانی بروسکهی تورکمانی، تورکمانی دیموکراتی ههریهکهو سێ کاندیدیان ههیه.

ههرچهنده هیچ ئامارێکى فهرمى نییه لهبارهى ژمارهى تورکمانهکان، بهڵام بهوتهى ماجید بازرگان ئهندامى خولى چوارهمى پهرلهمان لهسهر  پێکهاتهى تورکمان، ژمارهى تورکمانهکان لهههرێم لهنێوان 250 تا 300 کهسدایه، که زۆربهى زۆریان لهسنورى پارێزگاى ههولێر نیشتهجێن.

بهوتهى ئهو پهرلهمانتاره، بوونى ههشت لیستى تورکمانى پهرتبوونى دهنگى تورکمانهکانى لێدهکهوێتهوه، پێویست بوو یهک لیستیان ههبوایه.

بهپێی یاساى ههڵبژاردنهکان، دهنگدهرانى تورکمانى دهتوانن دهنگ بهلیستهکانى دهرهوهى تورکمانهکانیش بدهن، بهههمان شێوه دهنگدهرانى کورد و پێکهاتهکانى دیکهش دهتوانن دهنگ به لیسته تورکمانهکان بدهن.

ماجد بازرگان وتیشى "بههۆى یاساکهوه لهسهدا 90ى تورکمانهکان دهنگ به لیسته کوردییهکان دهدهن، بهتایبهتى حزبه دهسهڵاتدارهکان بهو پێیهى پێیان وایه ئهوان خزمهتیان دهکهن".

بۆ رێگرى لهوه، بهشێک له حزبه تورکمانهکان که نوێنهریان لهپهرلهمان ههیه لهم خولهدا ههوڵیاندا یاساى ههڵبژاردن ههمواربکرێتهوه، بۆ ئهوهى دهنگدهرانى تورکمان تهنها بتوانن دهنگ بهلیسته تورکمانهکان بدهن، بهڵام ههوڵهکهیان سهرکهوتنى بهدهستنههێنا.

 

کلدان و سریان و ئاشور: پێنج لیست و پێنج کاندید

پێنج لیستی تورکمانی لهههڵبژاردنی 30ی ئهیلولی پهرلهمانی کوردستاندا کێبڕکێ لهسهر پێنج کاندید دهکهن که بۆ ئهو پێکهاتهیه دیاریکراوه.

ههریهکه له ئهبنا نههرهین و ئهنجومهنی گهلی کلدان و سریان و ئاشور یهکی پێنج کاندید، دیموکراتی مهسیحی سێ کاندید، رافیدهین پێنج کاندید، هاوپهیمانی یهکێتی نهتهوهیی پێنج کاندیدیان ههیه.

کهمال یهڵدا ئهندامى پهرلهمانى کوردستان لهپێکهاتهى مهسیحى به هاوڵاتی راگهیاند، بهپێی خهمڵاندنهکانیان ژمارهى مهسیحییهکان له ههرێم نزیکهى 250 ههزار کهسه، لهسهرتاسهرى عێراقیش ژمارهکه لهنێوان 300 تا 400 ههزاردایه.

مهسحییهکانى ههرێم بهسهر شارهکانى کوردستاندا دابهشبوون، بهڵام زۆرینهیان له سنورى ههولێر نیشتهجێبوون.

کهمال یهڵدا ئاماژهى بهوهدا، زۆرى لیسته مهسیحییهکان دهنگهکانى مهسیحییهکان پهرش و بڵاودهکات، بۆیه لهڕێگهى پهرلهمانهوه پڕۆژهیهکیان پێشکهشکردووه بۆئهوهى مهسیحییهکان تهنها بتوانن دهنگ به کاندیدانى مهسیحى بدهن، بهو پێیهى بهشێک لههاوڵاتیانى مهسیحى له ههڵبژاردنهکاندا دهنگیان به مهسیحییهکان نهداوه، بهڵام ههوڵهکهیان سهرینهگرتووه.

 

ئهرمهن: یهک کاندید و شهش قهواره

پێکهاتهی ئهرمهنهکان له پهرلهمانی کوردستان یهک کورسی کۆتایان بۆ دانراوه، که پێنج قهوارهی تاک کێبڕکێی لهسهر دهکهن.

ئهو کاندیدانه پێکهاتوون له (توبار سیپان، ادکار هاکوب، ئارام بوزو، مراد ماردروس، بروانت ئیسان، قاهیک کهمال)، که لهبانگهشهى ههڵبژاردندا جهخت له کارکردن بۆ بهدهستهێنامى مافى پێکهاتهى ئهرمهن دهکهنهوه.

تا ئێستا هیچ ئامارێک نییه لهبارهى ژمارهى ئهرمهنهکان له ههرێمى کوردستان، بهڵام بهپێی ئاماره نافهرمییهکان ئهو پێکهاتهیه به گشتى لهسهرتاسهرى عێراق ژمارهیان 25 ههزار کهسه که لهم ساڵانهى دواییدا و بههۆى توندوتیژییهکانهوه ژمارهیان ڕووى له کهمى کردووه.

بهپێی ههندێ سهرچاوهى ئهرمهنى، زیاتر له 200 خێزانى ئهرمهنى له پارێزگاى دهۆک بونیان ههیه، که بهشى زۆریان بههۆى ههڕهشهى گروپه چهکدارهکانهوه له ناوچهکانى دیکهى عێراقهوه ئاوارهى ههرێم بوون.

سهرچاوه مێژوییهکان دهڵێن، بوونى ئهرمهن له عێراق دهگهڕێتهوه بۆ زیاتر له سهدهیهک لهمهوبهر، که زۆربهیان له پارێزگاکانى موسڵ و بهغداو کهرکوک و بهسره و دهۆک نیشتهجێ بوون.

لهسهرهتاى دهیهکانى سهدهى ڕابردوودا، ئهرمهنهکان گهورهترین پڕۆسهى کۆچکردنیان بۆ عێراق بهخۆوه بینى، دواى ئهوهى روبهڕووى ههڵمهتێکى داپڵۆسین و سهرکوتکردن بوونهوه لهلایهن دهسهڵاتدارانى تورکیاوه، که بههۆیهوه زیاتر له ملیۆنێک ئهرمهنى بوونه قوربانى.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار