بەپێی بەڵگەیەک دادوەرەکانی هەرێم مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان وەرگرتووەتەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەک لە نووسراوێکدا ئاماژەی پێکراوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رازی بووە بە خەرجکردنی زیاتر لە پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ ئەنجومەنی دادوەری کە پاشەکەوتی مووچەی دادوەرەکانی کوردستانە.

بەپێی نووسراوێک کە دەست هاوڵاتی کەوتووە، نووسراوەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دەرچووە و رێباز حەملان، وەزیری پێشووتری وەزارەتی دارایی هەرێم واژۆی کردووە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی هەرێم و پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران رازی بووە بە خەرجکردنی زیاتر لە پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ ئەنجومەنی دادوەری کە پاشەکەوتی مووچەی دادوەرەکانی کوردستان لە ساڵەکانی ۲۰۱٥ تا ۲۰۱٨ واتە چوار ساڵ بۆیان خەرجکراوە و گەڕێندراوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوام فەرمانبەران و مامۆستایان داوای پاشەکەوتی مووچەکانیان دەکەن، بەڵام تائێستا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆیان خەرج نەکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار