لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی توێژێک دەکرێت

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانی سلێمانى بڵاویكردەوە، لە ئەمڕۆوە مووچەی دوو مانگی ئەمساڵى كرێكارانی خانەنشین لە سلێمانی دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیى دەستەبەرى کۆمەڵایەتىی کرێکارانی سلێمانى رایگەیاند "ئاگادارى ئەو مووچەخۆرانە دەکەین، کە مووچەى خانشینانى هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی کرێکارانی سلێمانى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى وەردەگرن، لە ئەمڕۆوە مووچەى مانگەکانى یەک و دووی ساڵی 2024 دابەش دەکرێت".

بەڕێوەبەرایەتیى دەستەبەرى کۆمەڵایەتىی کرێکارانی سلێمانى ئاماژەی بەوەشکردووە "دەبێت لەو مووچەخۆرانە سەردانى بانکى مەڵکەندى بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى مووچەکانیان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار