هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و داوادەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی رابگەیەنێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاولاتی راگەیاند "داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە رۆژی سێشەممە 19 - 3 - 2024 بکاتە پشووی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی باران و هەورە بروسکەی كە روو لەناوچەکە دەکات و لافاویشی پێوەیە بۆ ناوچە جیاوازەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد "پاش شیکاریە وردەکانمان بۆمان دەرکەوت کە سێشەممە شەپۆلەکە زۆر قوڵ دەبێتەوە و زۆر بەهێزدەبێت، بۆیە پێویستە بکرێتە پشوو بۆ سەلامەتی گیان و ماڵی هاوڵاتییان".

هەروەها بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لەئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان پێشبینی باران بارین دەکرێت بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکان لە هەندێک کاتدا، زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆلە لەدرەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە دەبێت لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار