لە دهۆک لافاو دوو کەسی بردووە و چارەنووسیان دیارنییە
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وته‌بێژی بەرگریی شارستانی دهۆک رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ئه‌نجامی دروستبونی لافاو و كۆبونه‌وه‌ی ئاو له‌چه‌ند شوێنێكی پارێزگای دهۆك، تا ئێستا دو كه‌س ئاو بردونی و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كانیان به‌رده‌وامه و ئاو چۆتە ناو ژمارەیەک ماڵەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 19-03-2024، شەپۆلێکی لێزمەباران ناوەندی شاری دهۆک و دەوروبەری گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبووە لەم بارەیەوە بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت"بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانەکانی لافاو لەبەیانیەوە تا ئێستا بەم شێوەیە، دوو کەس لەگەڕەکی نزارکێ لەئاو دا خنکاون، هەروەها ئاو چووەتە ناو زیاتر لە 10ماڵ و ژمارەیەکی زۆر ئوتومبلیش ئاو بردونی و لە کارکەوتوون ."
وتیشی، "تا ئێستا تیمه‌كانمان سه‌رقاڵن بۆ به‌هاناوه‌چونی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئاو چۆته ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و دو كه‌سه، داواشده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر كاری زۆر گرنگی نه‌بێت له‌ماڵه‌كه‌ی نه‌یته ده‌ره‌وه و له‌كاتی بونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراویش په‌یوه‌ندی به ژماره 115ه‌وه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی تیمه‌كانمان بچن به‌هانایانه‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، بارانبارین و بای بەهێز لە سنوری شارەکە هه‌یه، به‌وهۆیه‌وه مه‌ترسی روداوی نەخوازراو و لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ زۆر بونه.