کۆنگرەی حزبی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی کێشەی تێکەوت

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئازاری 2024 حزبی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عەلی حەمە ساڵح لە شاری سلێمانی یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست.

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، لە کۆنگرەکەدا عەلی حەمە ساڵح کە بە سەرۆکی رەوتەکە هەڵبژێردراوە بەهۆی ئەوەی سەرجەم بەرنامەکانی گۆڕیوە و هەرچی دەسەڵاتی حزبەکەیە لەناو دەستی خۆیدا کۆیکردووەتەوە، هەتا لە هەڵبژاردنی کەسەکانیش ئەندامانی ستاندارد و کەسە نزیکەکانی د. یوسف محەمەدی پشتگوێ خستووە.

هەربەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، د. یوسف محەمەد هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ بەستنی کۆنگرە نەبووە و بەشداریشی نەکردووە، هەروەها ئەمڕۆ لەکاتی کۆنگرەکەدا بەهار مەحمود و مەسعود عەبدولخالق و سەرجەم ئەندامانی ستاندارد لە کۆنگرەکە کشانەوە.

دەستەی بەڕێوەبردنی رەوتەکە پێکهاتووە لە دکتۆر رێبوار کەریم مەحمود، بەدەل بەرواری، غالب محەمەد، سەردار قادر، سەلیم کۆیی، خانزاد، مامۆستا فوئاد، کاروان حەمە ساڵح.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار