ئەندامێکى لیژنەى دارایی وادەى دابەشکردنى موچە ئاشکرا دەکات

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا بەغداد موچەی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان بنێرێت تابتوانرێت لەم ھەفتەیەدا موچە دابەش بکرێت.

د.نەرمین مەعروف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیای یەکێتی راگەیاند،دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق چاوەڕواندەکرێت لەچەند رۆژی داھاتوودا بەغداد موچەی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان بنێرێت تا ئەو کێشەیەش نەمێنێت و بتوانرێت لەم ھەفتەیەدا موچە دابەش بکرێت.

وتیشی لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ سودانی پێی ڕاگەیاندووە، "لەگەڵ حکومەتى هەرێم رێککەوتوین کێشەى موچەى هێزە ئەمنییەکانى هەرێم چارەسەر بکەین"، لەبرى زانیارى کۆدەکانیان نێردراوە بۆ وەزارەتى دارایی و لە ڕۆژانى داهاتوودا موچەکانیان دەنێردرێت.

لەبارەى موچەى مانگى سێوە ئاماژەى بەوەکرد، سودانى وتویەتى "تا پرۆسەى تەوتینى موچەخۆرانى هەرێم تەواودەبێت ناردنى موچە بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت"، بۆ ناردنى موچەى مانگى سێیش دەبێت موچەى مانگى دوو دابەشبکرێت و دواتر داواى موچەى مانگى سێ بکرێت.

زیاتر لە ٥٤ ڕۆژە فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و لە شەش مانگی ڕابردودا تەنها یەک مووچە وەرگیراوە ئەمەش بارگرانییەکی زۆری لەسەر هاوڵاتییان دروستکردووە، لەگەڵ ئەوەی بەغدا ٦٠٨ ملیاری بۆ موچەی مانگی دوو ناردووە بەڵآم حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشیناکات بە بیانوی نەبونی پارەی پێویست و نەبونی داهاتی ناوخۆ بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار