لە قوتابخانەیەکی دهۆک قوتابییەک بە چەقۆ بریندار کرا

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسانی 2024، قوتابییەک لە قوتابخانەی گارە لە شاری دهۆک بە ناوی هەڵگر رەمەزان کە خوێندکاری پۆلی نۆی بنەڕەتییە، لە لایەن هاوڕێیەکییەوە بە چەقۆ بریندار کرا.

رووداوەکە بە جۆرێک بووە لە قوتابخانەی گارە  دەمەقاڵێ لە نێوان هەڵگر و هاوڕێکەی دروستبووە دواتر لە لایەن هاوڕێکەیەوە هەڵگر بە سێ چەقۆ بریندارکراوە.

لەم بارەیەوە تابان فازڵ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی دهۆک بە هاوڵاتی  وت، " ئەو خوێندکارە ناوی هەڵگرەو تەمەنی ١٥ ساڵە  و لە لایەن هاوڕێکەیەوە سێ چەقۆی لێدراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە".

وتیشی، ئەو چۆقۆیانەی لێی دراوە  سێ چەقۆبووەو دوانیان لەپشتەوە و یەکێکیان بەر سەری کەوتووە".

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری هاوڵاتیش ئەو خوێندکارە لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

هاوکات لەدوای رووداوەکە، مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستبەجێ تۆمەتبارەکەیان دەستبەسەر کردووە و رادەستی پۆلیسیان کردووە و هێزە ئەمنییەکان تۆمەتباری روداوەکەیان دەستگیرکردوە و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری روداوەکە دەستیپێکردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار