حكومه‌تی هه‌رێم حەوت بڕیاری له‌باره‌ی قه‌رز و باجی سه‌ر هاوڵاتیان ده‌ركرد

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارى لێخۆشبون لە کرێ و سەرپێچییەکانى هاتوچۆ و قەرزى هاوڵاتییان چونە بوارى جێبەجێکردنەوە و بەپێیى بڕیارەکانیش کە واژۆى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایی هەرێمى لەسەرە بۆ ماوەى یەک ساڵ رەسمى گومرگى لەسەر هاوردەى ئاژەڵ (سەربڕین و بەخێوکردن) لادەبرێت و وادەش بۆ تەواوى بڕیارەکان دیاریکراوە.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كه‌ گشتاندنی دارایی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی ده‌ركردوه‌، تایبەت بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە له‌ رۆژی 27ی (ئازار/3)ی 2023، به‌گوێره‌ی بڕیاری یه‌كه‌میش، لێخۆشبون 100%ی سزای دواكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌بو له‌سه‌ر خاوه‌نكاران به‌تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆده‌گرێت، بڕیاری دوه‌میش پێشكه‌شكردنی كارئاسانی پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی باج بۆ باجده‌ران له‌ چین و توێژه‌كانی كاسبكاران و پیشه‌وه‌ران.

داشكاندنی رێژه‌ی 20% له‌ پاره‌ی كرێی به‌شداری كاره‌بای كه‌ڵه‌كه‌بو له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها داشكاندن به‌رێژه‌ی 20% له‌ كرێی ئاو و خۆڵ و خاشاك و كرێی ساڵانه‌ی كرێچیه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌كرێت.

هاوکات  بڕیاردراوه‌ به‌لێخۆشبون له‌ سزای سه‌رپێچی هاتوچۆ له‌سه‌ر هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 20%ی سزاكانی كۆن و به‌رده‌وام له‌ رۆژی 27ی (ئازار/3) تاوه‌كو 30ی (ئه‌یلول/9)ی 2024.

دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی:

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار