هاوڵاتی زانیاری لەبارەی دوورخستنەوەی بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بڵاودەکاتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی دوورخستنەوەی بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کە کراون بە بەخشراو روونکردنەوە دەدات.

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی دوورخستنەوەی بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەو وانەبێژانە دوورنەخراونەتەوە، بەڵام لە ساڵانی رابردوودا ئەو مامۆستایانی میلاک هاتوونەتە شوێنیان یان بەهۆی رێکخستنی میلاکاتەوە بەشە وانەکانیان کەمی کردووە یان نەماوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی رێنمایی وەزارەتی پەروەردەبێت لە خوار 12 بەشەوە مامۆستای وانەبێژی بۆ دانانرێت لە هەندێک پەروەردە هەشت یان 10 بەش دانراوە، بەڵام بەهۆی رێکخستنی میلاکاتەوە ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ بەخشران".

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ وتیشی "ئەو ئەو وانەبێژانەی بەخشراون لە ریزبەندی پێویستی دانراونەتەوە، چاوەڕێی ئەوەدەکەن کە لەشوێنێک بۆشایی هەبوو ئەو مامۆستای وانەبێژانە دابنرێنەوە".

هەروەها کارۆخ عەبدوڵڵا جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە پشتگیری داواکاری ئەو وانەبێژە بەخشراونە دەکەن کە داوادەکەن کە بخرێنە سیستمی دامەزراندن بە گرێبەست.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "بەشێک لەو مامۆستایانەش بە ویستی خۆیان وازیان هێناوە، بەڵام ئێستا ئەو وانەبێژە بەخشراوانە کە ژمارەیان ژمارەیان 500 بۆ 600 کەس دەبێت داوا دەکەن بگەڕێنەوە و ناویان بچێتەوە سیستمی ئی - پەروەردەوە کە مافیان دەبێت بۆ دامەزراندنی گرێبەست".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار