ئەمڕۆ هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە دەست پێدەکات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 16 نیسان 2024 هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سوڕێژەی تێکەڵاو دەست پێدەکرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەم هەڵمەتە گشتگیر و فراوانە و سەرتاسەریی هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، منداڵان لە هەرێمى کوردستان لە باخچەى ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەکان (تا پۆلى شەش-ى سەرەتایی) پێکوتەکەیان بۆ دەکرێت.

وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە کە  بەردەوام دەبن لەزیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە کوتانی ڕۆتینی و مەترسییەکانی نەخۆشی سورێژە و هاندانی خێزانەکان بۆ کوتانی منداڵەکانیان و پەیڕەوکردنی کوتانی منداڵەکانیان بەپێی خشتەی بڕیاردراو.

ئەم هەڵمەتە ماوەی دە ڕۆژ دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی 3,280 كارمەند، نزیکەی873,191 منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان بەم شێوەیەی خوارەوە:

* ڕۆژی دەسپێكردن: سێشەممە 16 / 4 / 2024 * ماوە 10 ڕۆژ * شوێن: باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان. *

* تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی.

* ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.

* ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.

* قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.

* ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.

* * سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار

* ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.

* ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.

* گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار