سودانی: دادگای فیدراڵی هەرێمی کوردستانی نەکردۆتە ئامانج

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاشکرا کرد و، راشیگەیاند لە کۆبونەوەکەدا باس لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت پرسی مووچە و هەڵبژاردنەکان کراوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی نێوانیان جۆ بایدن، پشتگیری رێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغدادی کردوە سەبارەت بە بودجە و موچەى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوکات سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیش داوایکردووە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دیموکراسییانە بکرێت.

ئاژانسی هەواڵی ئەلمۆنیتەریش لەسەر دانیشتنەکە نوسیویەتی لە دانیشتنەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا سودانی بەرگری لە بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی عێراق کردوە کە ڕێگەی بە بەغدا داوە ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات، و هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەلایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە بەڕێوەببرێت.

سودانی باسی لەوەشکردووە، سەرکردەکانی هەرێم عێراقیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە دادگای فیدراڵی بە شێوەیەکی سیستەماتیکی سەروەری و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە و کوردستانی کردۆتە ئامانج".

ئەلمۆنیتەر باسی لەوەکردووە کە  سودانی بە بایدنی گوتووە دادگای فیدراڵی هەرێمی کوردستانی نەکردۆتە ئامانج و گرنگی بە هەماهەنگی نێوان هەرێم و عێراق دەدەن .

کاتێک پرسیاری لێکراوە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە هێرشەکانی داهاتووی ئێران بۆ سەر ناوچەکە، سودانی وتی گفتوگۆ باشترین چارەسەرە لەگەڵ دراوسێکانی عێراقدا ".

جۆ بایدنیش لە وەڵامی ئەمەدا ، جەختی لەسەر بەردەوامی رێککەوتنەکەی نێوان عێراق و هەرێم کردوە و و تویەتی: پێویستە پەیوەندییەکانى هەرێم و عێراق بە هاوسەنگى و سەقامگیری بمێنێتەوە.

هەر بە گوێرەى ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکەی نێوانیان، سەرۆکى ئەمەریکا داوای لە سودانى کردوە دەست بەهەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمی کوردستان بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەى نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانى عێراق پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و سزای بانکە عێراقیەکان تاوتوێکراوە.

کۆشکی سپی لە راگەیندراوەکەیدا، ئاشکرای کردوە کە هەریەک لە جۆ بایدن و محەمەد شیاع سودانی پشتگیری لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن، ئەمەش لە دوای کۆتای هاتنی دانوستەنەکانی نێوانیان و ئەنجامدانی پێداچونەوەی تەواوەتی لە مەترسیەکانی داعش لە عێراق.

لە ڕاگەیندراوەکەدا ئەوەشهاتوە، لە کۆتایی ساڵی 2024دا بانکەکانی عێراق پەیوەندیەکانیان و مامەڵەکانیان ڕاستەوخۆ بە بانکە نێیودەوڵەتییەکانەوە دەبەسترێتەوە.

هاوکاتیش، جۆ بایدن و سودانی ئاماژەیەن بەوەشکردوە، کە چاکسازییەکانى عێراق لە کەرتی بانکیدا سەرکەوتنی پێوە دیارە و بەردەوام دەبن لەسەری و لە کۆتای ئەمساڵدا دەرئەنجامەکانی بەدەر دەکەوێت.

رۆژی شەممە، 13ـی نیسان، محەممەد شیاع سوودانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو واشنتن بەڕێکەوت؛ رۆژی دووشەممە، 15ـی نیسان لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار