گەڕان بەدوای تەرمی هاوڵاتییە خنکاوەکەی تەق تەق بەردەوامە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە زێی بچووکدا خنکا و تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا.

گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیە بە هاوڵاتی راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19ی نیسانی 2024 هاوڵاتییەکی بەڕەگەز تورکمان دانیشتووی شاری کەرکوکە لە زێی بچووکدا خنکا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو هاوڵاتییەی خنکاوە ناوی (عمان قاسم حسێن) و بە رەگەز تورکمانە و تیمەکانی "بەرگری شارستانی کۆیە"دەستیان بەگەڕان کردوە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە".

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تیمەکانی بەرگریی شارستانی کۆیە بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو هاوڵاتییەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار