وەزارەتی پەروەردەی هەرێم هۆشداری دەدات بە خوێندکاران

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەڕێگەی چەند پەیج و ئەكاونتێك قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هەماهەنگی دەكرێت بۆ بۆ رووبەروبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

ئەمڕۆ شەممە 20ی نیسانی 2024 وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند "لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكان بۆ بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی و تاقیكردنەوە گشتییەكان، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەكانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەكات بۆ رووبەڕووكردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێی سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندكاران فریوبدەن".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "پەیجێك هەیە داوای یاسایی لەسەر تۆماركراو لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لەسەر سكاڵای وەزارەتی پەروەردە كەسانێك گیران".

 وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندكاران دەكات بە هەموو جۆرێك دووربن لەو فریودانانە و بێ ئەنجامن، هەروەها هەر كەسێكیش ئەو كارانە بكات هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەتایبەت ساڵی پار رووبەڕوی یاسای دەكەینەوە تەنانەت پاش تەواوبوونی پرۆسەی تاقیكردنەوەكانیش بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار