قایمقامی هەولێر: لە بازگەیەکی قەزای کۆیە رێگە لە تانکەری گاز دەگیرێت بێتە هەولێر

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

ماوەی سێ رۆژ دەبێت هەناردەکردنی گازی شل لە شاری سلێمانییەوە بۆ هەولێر راگیراوە و قایمقامی هەولێر دەڵێت، "رێگرییەکە لەلایەن بازگەی ناحیەی ئاشتییەوەیە لە قەزای کۆیە".

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی 2024، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئێمە رۆژانە لە هەولێر لەلایەن کۆمپانیای ساوز کوردستان کە ئەرکی گواستنەوەی گازی شلی لە ئەستۆ گرتووە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان، بڕی 30 تۆن گازی شل بۆ هەولێر هاوردە دەکرێت و لە رێگەی کارگەکانی گازەوە دەکرێتە بتڵەکان و بە نرخی فەرمی بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێتەوە".

قایمقامی هەولێر لەبارەی راگرتنی هەناردەکردنی گازی شل بۆ هەولێر وتی، "ئەمڕۆ ماوەی سێ رۆژ دەبێت لە بازگەی ناحیەی ئاشتی لە سنووری قەزای کۆیە هەناردەکردنی گازی شل بۆ هەولێر راگیراوە و رێگە بە تانکەرەکان نادرێت تێپەڕن".

ئەوەشی خستەڕوو، "سێ رۆژە گازی شل بۆ هەولێر و سنووری ئیدارەی سۆرانیش نەنێردراوە، بازگەکە رێگری لە تانکەرەکان دەکات و رایگرتوون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار