هیچ واده‌یه‌ک بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ دیاری نه‌کراوه‌

جێگرى سه‌رۆکى ئه‌رکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: جێبه‌جێکردنى هه‌ندێک له‌خاڵه‌کان پێنج ساڵى پێویسته‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قارهمان کهمال جێگرى سهرۆکى ئهرکانى وهزارهتى پێشمهرگه ڕایدهگهیهنێت، جێبهجێکردنى خاڵى پهیوهست بهیهکگرتنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه له پڕۆژه چاکسازییهکهى وهزارهتهکهدا ئاسان نییه و هاوپهیمانانیش هاوکارییهکانیان نهبهستووهتهوه به جێبهجێکردنى ئهو پڕۆژهیهوه چونکه «ئیرادهى چاکسازى ههیه«.

ساڵى ڕابردوو وهزارهتى پێشمهرگه به هاوکارى هاوپهیمانان پڕۆژهیهکى 35 خاڵى بۆ ئهنجامدانى چاکسازى لهناو وهزارهت و هێزهکانى پێشمهرگهدا ڕاگهیاند، بهڵام تا ئێستا پڕۆژهکه بهتهواوى جێبهجێنهکراوه.

لیوا قارهمان کهمال جێگرى سهرۆکى ئهرکانى وهزارهتى پێشمهرگه لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ هاوڵاتی باس لهوهدهکات، جێبهجێکردنى بهشى زۆرى خاڵهکانى پڕۆژه چاکسازییهکهى وهزارهتى پێشمهرکه پێویستى به بودجه ههیه و پێویسته حکومهت بودجهیان بۆ دابین بکات.

لیوا قارهمان وتى «پێنج خاڵى یهکهمى پڕۆژه چاکسازییهکه ئامادهکراوه و گهڵاڵهکراوه، بهڵام ئهو خاڵانه سهرجهمیان پێویستیان به لایهنى پهیوهندیدار ههیه، بۆ نمونه به ئهلیکترۆنیکردنى موچهى هێزهکانى پێشمهرگه پهیوهسته به وهزارهتى داراییهوه«.

وتیشى «پێویسته لایهنه پهیوهندیدارهکان هاوکامان بن بۆ جێبهجێکردنى پڕۆژهکه، ههندێکجار پێویستیمان به بڕیارى سهرۆکى حکومهته، خاڵهتهکانى پڕۆژهکه لهلایهن وهزارهتى پێشمهرگهوه کهڵاڵهدهکرێن و دهخرێنه بهردهم حکومهت بۆ ئهوهى جێبهجێ بکرێن».

لیوا قارهمان باسى لهوهکرد، ئهو پێنج خاڵهى گهڵاڵهکراون بۆ ئهوهى جێبهجێبکرێن، لیژنهیان بۆ دروستکراوه و ئامادهکراون بۆ ئهوهى جێبهجێبکرێن.

بۆ جێبهجێکردنى پڕۆژه چاکسازییهکه وهزارهتى پێشمهرگه فهرمانگهیهکى نوێی لهناو وهزارهتهکه بهناوى فهرمانگهى چاکسازى دروستکردووه که سهرقاڵى کارکردنن بۆ چۆنیهتى جێبهجێکردنى پڕۆژهکه.

یهکێک له خاڵهکانى پڕۆژه چاکسازییهکه تایبهته به یهکگرتنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه و دروستکردنى سوپایهکى مۆدێرن و یهکگرتوو، لهکاتێکدا هێشتا هێزهکانى 70ى یهکێتى و 80ى پارتى یهکیان نهگرتووهتهوه.

لیوا قارهمان باسى لهوهکرد، بهپێی پڕۆژهکه دهبێت ههموو ئهو هێزانهى لهدهرهوهى وهزارهتى پێشمهرگهن بخرێنهوه سهر وهزارهتى پێشمهرگه «جێبهجێکردنى ئهم خاڵه کارێکى ئاسان نییه، میکانیزمێکى باشى دهوێت، پێویستى به کۆمهڵێک پێداویستى و دابینکردنى بودجه ههیه بۆ ئهم هێزانه، چونکه سهرلهنوێ دهبێت رێکبخرێنهوه، ئهمهش به ئاسانى جێبهجێ نابێت و وادهى بۆ دانراوه«.

بهپێی ئهو 35 خاڵهى دانراوه، ههندێ خاڵ ههیه جێبهجێکردنى ئاسانه و لهماوهى ساڵێکدا جێبهجێ دهکرێن، ههندێکى دیکه ههیه لهماوهى زیاتر له ساڵێکدا، ههندێکى دیکهى ههیه پێنج ساڵى پێویسته.

لیوا قارهمان رونیکردهوه، ههندێ خاڵ ههیه رهنگه نهتوانرێت جێبهجێبکرێت، بهتایبهتى ئهوانهى پهیوهندیان بو دابینکردنى بودجه ههیه، تا ئهوکاتهى بارودۆخى دارایی باش دهبێتهوه «ئومێدهوارم ساڵى داهاتوو بارودۆخى دارایی باش بێت و بتوانرێت پڕۆژه چاکسازییهکه به باشى جێبهجێ بکرێت».

تا ئێستا چهند جارێک ههوڵدراوه بۆ یهکگرتنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه، بهڵام تهنها 14 لیوا یهکیان گرتووهتهوه و هێزهکانى سهر به پارتى و یهکێتى که زۆرینهى هێزى پێشمهرگه پێکدههێنن لهدهرهوهى وهزارهتى پێشمهرگه ماونهتهوه.

لیوا قارهمان دهڵێت «یهکگرتنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه پێویستی به ئیرادهیهکى حزبی ههیه، هێزهکانى 70 و 80 رێنماییهکانى وهزارهتى پێشمهرگه جێبهجێ دهکهن، بهتایبهتى لهرووى ئیدارییهوه، بهڵام لهرووهکانى دیکه و پهیوهندى ڕاستهوخۆوه، ئهو هێزانه پهیوهندیان به وهزارهتى پێشمهرگهوه نییه، دهبێت پارتى و یهکێتى هاوکارى وهزارهتى پێشمهرگه و حکومهتى ههرێم بن بۆ یەکگرتنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه«.

ئهو بهرپرسهى وهزارهتى پێشمهرگه که ساڵانێکى زۆره ئهزمونى کارکردنى ههیه لهناو وهزارهتهکهدا باسى لهوهکرد، ناتوانێت هیچ وادهیهک دیارى بکات بۆ یهکگرتنهوهى تهواوهتى هێزهکانى پێشمهرگه، چونکه ئهوه پێویستى به کۆمهڵێک میکانیزم ههیه و باسکردنه له دوو هێزى گهوره نهک دوو فهوج که به ئاسانى بتوانیت تێکهڵى بکهیت و شوێنیان بۆ دیارى بکهیت.

لیوا قارهمان وتى «ئێمه له وهزارهتیش بارهگاکانمان کهموکورتى ههیه، تهنانهت ئهو هێزانهش شوێنهکانیان وهکو پێویست نییه، بۆ نمونه بارهگایهکى فەوج توانایهکى دیاریکراوى ههیه بۆ لهخۆ گرتنى پێشمهرگه، ههموو ئهمانه به بودجه دهکرێت و یهکێکه له خاڵه گرنگهکان که بهربهسته لهبهردهم پڕۆژه چاکسازییهکه و یهکگرتنهوهى هێزهکاندا و لهداهاتوودا ئهگهر بودجه نهبێت پڕۆژهکه دهوهستێت».

لهبارهى ژمارهى هێزهکانى 70 و 80 هوه لیوا قارهمان وتى که ئهوان هیچ ژمارهیەکیان لهلا نییه، چونکه ئهو هێزانه بودجه و ههموو شتێکى دیکهیان جیاوازه.

ههروهها وتى «ئێستا وهزارهتى پێشمهرگه به لیوا هاوبهشهکانى و ههموو دام و دهزگاکانییهوه، زیاتره له 42 بۆ 45 ههزار کهسن، به لیوا تایبهتهکانیشهوه وهکو شهبهک و کاکهیی و ئێزیدییهکانیشهوه«.

هێزهکانى هاوپهیمانان که لهشهڕى دژى داعشدا هاوکاریی هێزهکانى پێشمهرگهیان کرد، ماوهى زیاتر له ساڵێکه لهگهڵ هێزهکانى پێشمهرگه کاردهکهن بۆ جێبهجێکردنى پڕۆژه چاکسازییهکه.

لیوا قارهمان کهمال وتى «ئهوهى ئێمه که گوێمان له هاوپهیمانان بووه، ههموو ئهو وڵاتانهى پێشتر هاوکارى پێشمهرگهیان کردووه، بۆ خۆشیان چهندین ساڵیان ویستووه بۆ یهکخستنهوهى هێزهکانیان، ئهوان لایان روونه یهکخستنهوهى ئهو هێزانه ههروا به ئاسانى نابێت».

لهبارهى بهردهوامى هاوکارییهکانى هاوپهیمانان بۆ هێزهکانى پێشمهرگه، وتیشى «تا ئێستا هێزهکانى هاوپهیمانان هاوکاریکردنى هێزهکانى پێشمهرگهیان نهبهستووهتهوه به یهکگرتنهوهى هێزهکانى پێشمهرگهوه، چونکه ئیرادهکه ههیه له وهزارهت و کاتى خۆى سهرۆکایهتى ههرێم بڕیاریداو سهرۆکى حکومهت و جێگرهکهى کاریان لهسهر کردووه، لهلایهن هاوپهیمانانهوه مهشقکراوه به هێزهکانى پێشمهرگه و ڕۆژانه له ڕێگهى راوێژکارهکانییهوه له فهرمانگهى چاکسازى لهگهڵ پێشمهرگه کاردهکهن.

ههروهها وتى «ئیرادهیهکى بههێز ههیه بۆ چاکسازى ههم لهناو وهزارهتى پێشمهرگه، ههم لهلایهن هاوپهیمانانهوه که کاردهکهن لهگهڵ هێزهکانى پێشمهرگه بۆ جێبهجێکردنى پڕۆژه 35 خاڵییهکه«.

ماوەی دوو ساڵە وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری هاوپەیمانان سەرقاڵی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی ٣٥ خاڵییە بۆ وەزارەتەکە و بەڕێوەبەرایەتییەکیشی بەناوی بەڕێوبەرایەتی چاکسازی لەناو وەزارەت بۆ دامەزراندووە.

کارەکانى یەکگرتنەوەى وەزارەتى پێشمەرگە لەکاتێکدایە، تا ئێستا سەرجەم پۆستەکانى وەزارەتەکە و ئەو ١٤ لیوایەى یەکیانگرتووەتەوە، لە نێوان پارتى و یەکێتیدا دابەشکراون، لە زۆربەى ڕووداوەکانیشدا ئەو لیوا هاوبەشانە ڕووبەڕووى مەترسی هەڵوەشاندنەوە بوونەتەوە، بەتایبەتى لە ڕووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧دا، کاتێک پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان کشایەوە و سوپاى عێراق جارێکى تر ئەو ناوچانەى  کۆنتڕۆڵکردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار