ئه‌مساڵ تورکیا کونسوڵخانه له که‌رکوک ده‌کاته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی له به‌رنامه‌یدایه ئه‌مساڵ کۆنسوڵخانه له که‌رکوک و موسڵ و نه‌جه‌ف و به‌سڕه بکاته‌وه.
حامى ئاکسۆى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له میانى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه دا که هه‌وڵى پته‌وترکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ده‌ن.
حامى ئاکسۆى وتى" تورکیا ئه‌مساڵ کۆنسوڵخانه له که‌رکوک و موسڵ و به‌سڕه و نه‌جه‌ف ده‌کاته‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه که له‌و رێگایه‌وه به‌رده‌وامى ده‌ده‌ن به نزیکبوونه‌وه له سه‌رجه‌م ناوچه و چین و توێژه‌کانى عێراق.
حامى ئاکسۆى وتیشی: "به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنوورى ئۆڤای، کردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روازه‌یه کاریگه‌رى باشى ده‌بێت بۆ بازرگانیکردن له‌گه‌ڵ عێراق".
هاوکات، پێشیوابوو گه‌وره‌ترین په‌یماننامه تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق کردوویه‌تى بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته بڕى پێنج ملیار دۆلار بووه.
پێشتر مه‌ولود چاوشۆغلو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردبوو که به‌رنامه‌یان هه‌یه کونسوڵخانه له تورکیا بکه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له‌ناو پارێزگاى که‌رکوک ئه‌ندامانى سه‌ر به ته‌ڤگه‌ر نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان له‌و شاره رێکخستنیان هه‌یه.