به‌ڕێوبه‌رى پێشووى مۆساد: ئه‌مریکا ناتوانێت ئێران بروخێنێت
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
به‌ڕێوبه‌رى پێشووى ده‌زگاى مۆسادى ئیسرائیل تامیر پاردۆ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌مریکا ناتوانێت ڕ‌ژێمى ئێران بڕوخێنێت.
تامیر به‌ناراسته‌وخۆیى ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند که سزاکانى ئه‌مریکا نابێته هۆى ڕووخانى سیسته‌مى سیاسى له ئێران چونکه پێیوایه جوگرافیاى وڵاته‌که ته‌نها خودى ئێران نییه، به‌ڵکو له وڵاتانى تر‌ى وه‌ک یه‌مه‌ن و سوریا و لوبنان هه‌ژموونى هه‌یه و ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بڕوخێت ئه‌وا ده‌بێت سزا له‌سه‌ر هێزه چه‌کداره‌کانى ئێران له‌و وڵاتانه‌ش دابنێت به‌تایبه‌تى حیزبوڵا.
له‌به‌رنامه‌ى "ئینتێله‌جنس ماته‌رس" له‌که‌ناڵى (CBS) که‌له‌لایه‌ن به‌رپرسێکى پێشووى "سى ئاى ئه‌ی"ه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێ، به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ى پێشووى مۆساد ده‌ڵێت "ئه‌مریکا ده‌توانێت به حکومه‌تى لوبنان بڵێت یان ده‌بێت حیزبوڵا ده‌ربکه‌یت یا بیکه‌یته به‌شێک له سوپاک چونکه نابێت ئه‌وان ببنه وڵاتێک له‌ناو وڵاتێک و هه‌روه‌ها ئه‌وان بۆ ئێمه (ئیسرائیل) زۆر مه‌ترسیدارن.
هه‌روه‌ها وتیشى "بروام وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه له‌ماوه‌ى که‌متر له 30 ڕۆژدا سه‌ربگرێت له لوبنان ئه‌وا جیاوازییه‌ک ده‌بینین نه‌ک هه‌ر له‌و وڵاته به‌ڵکو کاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر عێراق و سوریا و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست چونکه به‌رامبه‌ر وڵاتێک (ئێران) وه‌ستاوین که قه‌باره‌ى نیوه‌ى ئه‌وروپایه و دیدگایه‌کى هه‌یه ببێته ئیمپراتۆریه‌تێک له داهاتوودا.
له‌کۆتایدا ئاماژه به‌وه ده‌کات پێیوانییه ئه‌مریکا بتوانێت ڕ‌ژێمى ئێران بگۆڕێت به‌ڵکو ته‌نها ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست دێت که ئه‌گه‌ر شۆرشێک روویدا، ئه‌مریکا هاوکار بێت تێیدا که پێشتر و له‌ساڵى 2009 ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان له‌ده‌ستدا.
به برواى ئه‌و خۆپیشاندانه‌کانى 2009 ى ئێران دژى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تی، سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکى به‌هارى عه‌ره‌بى بوو که ئه‌وان (ئیسرائیل و ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا) ئه‌کاوت هه‌ستیان پێنه‌ده‌کرد.
له‌کاتى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارێکیش ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان "سى ئاى ئه‌ی" و "مۆساد" و سروشتى په‌یوه‌ندى کارمه‌نده‌کانى ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کاندا، ئاشکراى ده‌کات "سى ئاى ئه‌ی" و "مۆساد" په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر باشیان هه‌یه و ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستیان هێناوه زۆر له‌سه‌روو چاوه‌ڕوانییه‌کان بووه. ئه‌وه‌شى وت که ده‌زگا هه‌وڵگرییه‌کان ئه‌و که‌سانه هه‌ڵده‌بژێرن که هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییان هه‌بێت بۆیه کارمه‌ندى ده‌زگا جیاوازه‌کانى وڵاتانى وه‌ک ئه‌مریکا و ئیسرائیل و فه‌ره‌نسا و ته‌نانه‌ت سعودیه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کتر زوو تێکه‌ڵ ده‌بن به‌بێ ئه‌وه‌ى یه‌کتریش بناسن.