حکومه‌تى هه‌رێم روونکردنه‌وه له‌سه‌ر پشووه‌کانى جه‌ژنى قوربان ده‌دات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى ماوه‌ى پشووى جه‌ژنى قوربانه‌وه روونکردنه‌وه ده‌دات و ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، رۆژى پێنجشه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى پشووهکهدایه و ده‌وام نابێت.
جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، رۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 15 ى ئابى 2019 له‌گه‌ڵ رۆژه پشووه‌کانى جه‌ژنى قوربان ده‌بێت و له داموده‌زگاکان پشووى فه‌رمى ده‌بێت و هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌وام ده‌ستپێده‌کاته‌وه".
پێشتر حکومه‌ت له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردبوو، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه له تا رۆژى پێنج شه‌ممه رێکه‌وتى 15 ى 8 ى 2019، له داموده‌زگاکان پشووى فه‌رمى ده‌بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌شێک له فه‌رمانبه‌رانه‌وه لێکدانه‌وه‌ى بۆ کرا که رۆژى پێنج شه‌ممه ده‌وام ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار