شه‌ڕ له ئیدلیب به‌رده‌وامه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕژێمه‌که‌ى ئه‌سه‌د شه‌ڕى به‌رده‌وام ده‌کات بۆ کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى ته‌واوى ئیدلیب به پشتیوانى ڕوسیا.
ئه‌مڕۆ14ى ئابى 2019، ئاژانسى ئه‌نادۆڵ، نزیک له حکومه‌تى تورکیا بڵاویکرده‌وه"سوپاى سوریا به هاوکارى روسیا ته‌نیا 5.4 کیلۆمه‌تر له شارۆچکه‌ى خان شه‌یخونى سه‌ربه ئیدلب دوورن که پێشتر چه‌کى کیمیاییان له‌دژى ئه‌و شارۆچکه‌یه به‌کارهێنابوو".
له‌ئێستادا هێرشى چڕى ئاسمانى و زه‌مینیى له پارێزگاى ئیدلب و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى به‌رده‌وامه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى ستراتیژى کۆنترۆڵکردوه.
هێزه‌کانى رژێمى سوریا ناحیه‌ى حه‌بیتى سنوورى حه‌ما و به‌رزایى سوقه‌یقیان کۆنترۆڵکرد و هه‌روه‌ها به‌رزایى ته‌لته‌ری-یان له گوندى که‌فر عه‌ین کۆنترۆڵکردوه که خاڵێکى ستراتیژییه.
هێزه‌کانى رژێم له رۆژئاواوه 5.4 کیلۆمه‌تر له شارۆچکه‌ى خان شه‌یخوونه‌وه و له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه 11 کیلۆمه‌تر لێى دوورن.