هه‌سه‌ده راگه‌یه‌ندراوێکى له‌سه‌ر رووبه‌روبونه‌وه‌ى به‌رخودانى رۆژئاوا بڵاوکرده‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات رایانگه‌یاند که له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردووى شه‌ڕى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى سوپاى تورکیا و میلیشیا چه‌کداره‌کانی، 15 شه‌ڕڤان شه‌هید بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 ناوه‌ندى رۆژنامه‌وانیى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: "سوپای داگیرکه‌ری تورکیا و میلیشیا چه‌کداره‌کانی به پاڵپشتی فڕۆکه‌ی جه‌نگی و فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان به‌رده‌وامن له پێشێلکردنی ئاگربه‌ست له سه‌رێ کانی و ناوچه‌کانی چوارده‌وری".
هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده ده‌شڵێت: "گروپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به تورکیا هه‌وڵیاندا له میحوه‌ری گوندی مه‌ناجیری باشووری سه‌رێ کانی و ریفی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌که هه‌وڵیاندا پێشڕه‌وی بکه‌ن"
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "له چوارچێوه‌ی مافی به‌رگریکردن له خود هێزه‌کانی هه‌سه‌ده رووبه‌ڕووی هێزه‌کانی دوژمن بوونه‌وه له ئه‌نجامدا سێ چه‌کداری دوژمن کوژران و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێکشکێندران و ئۆتۆمبێلێکی تر له کار خرا".
هاوکات، ئه‌وه‌شیان رونکردۆته‌وه که میلیشیا چه‌کداره‌کانی سه‌ر به تورکیا به‌رده‌وامن له شکاندنی ئاگربه‌ست و هه‌وڵیاندا به ئاراسته‌ی میحوه‌ری گونده‌کانی باکوری عه‌ین عیسا به‌ره‌و کۆبانێ پێشڕه‌وی بکه‌ن،"هێزه‌کانمان رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ژماره‌یه‌ک چه‌کداری گروپه تیرۆریستییه‌کان کوژران و برینداربوون و سێ زرێپۆشی سه‌ربازییان تێکشکێندرا".