گۆڕان‌و یه‌كێتی‌‌و خزمه‌ت: هێرشكردنه‌ سه‌ر چالاكان‌و مامۆستایانی‌ ئاینی‌ دۆخی‌ هه‌ولێری‌ نائارام كردوه‌

hawler

‌هاوڵاتی‌

فڕاكسیۆنه‌كانی‌ گۆڕان‌و یه‌كێتی‌‌و خزمه‌ت له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نن، هێرش‌و په‌لاماری‌ سه‌ر چالاكان‌و مامۆستایانی‌ ئاینی‌، دۆخی‌ شاری‌ هه‌ولێری‌ نائارام كردوه‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌رپرسیارن له‌ پاراستنی‌ سه‌رو ماڵی‌ هاوڵاتیان.

فراكسیۆنه‌كانی‌ (بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و یه‌كێتی‌‌و فڕاكسیۆنی‌ خزمه‌ت(یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ)) له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ رابردوی‌ شاری‌ هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌و تێدا ڕایده‌گه‌یه‌نن، هێرش‌و په‌لاماری‌ سه‌ر چالاكان‌و مامۆستایانی‌ ئاینی‌‌و پزیشكان له‌شاری‌ هه‌ولێر خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌.

هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌، ئه‌و كردارانه‌ خزمه‌ت به‌تێكدانی‌ ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و دروستكردنی‌ پشێوی‌ ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌ركی‌ دام‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ هه‌ولێره‌ سه‌روماڵی‌ هاوڵاتیان بپارێزن.

12767327_1065169843533640_776827838_n

One thought on “گۆڕان‌و یه‌كێتی‌‌و خزمه‌ت: هێرشكردنه‌ سه‌ر چالاكان‌و مامۆستایانی‌ ئاینی‌ دۆخی‌ هه‌ولێری‌ نائارام كردوه‌

  1. ئه م زالمانه ويزدانيان مردوه موجه ى بله بالاكانيان وه ك خوى هيشتوه ته وه هيجييان لى كه م نه كردوه ته وه كه هيج هيلاك نابن به س موجه ى فه رمانبه ران و ماموستايانى ماندو كه م ده كه نه وه كه به ره نجى شانى خويان موجه وه رده كرن ئه ى ئه كه ربن به حكومه ت جى ده كه ن ئه م زا لمو سته مكاروخوانا س ونادادبه روه رانه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *