دەستەی ژینگەی هەرێم پڕۆژەی"بارانی دەستكرد" دەداتە حكومەت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە پڕۆژەیەكی تایبەت بە "بارانی دەستكرد" رادەستی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشكەساڵی.
ئەمڕۆ 25ی تەموزی 2022، دەستەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو رێگەیە لەساڵی 1945وە تاقیكراوەتەوە، لەساڵی 1986یش لەعێراقدا تاقی كراوەتەوە، ئێستاش وڵاتانی وەك سعودیەو ئیمارات لەم ناوچەیە پەنایان بۆ بردووە.
دەقی راگەیەندراوی دەستەی ژینگەی حكومەتی هەرێم:
ئەمڕۆ رێكەوتی 25/7/2022 ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لەهۆڵی دیوانی دەستە ئامادەی سیمینارێكی زانستیی بوو كەلەلایەن دكتۆر حیدر محمد مامۆستا لەبەشی ئەندازیاریی ژینگەیی لەزانكۆی بەغداد پێشكەش كراو، نوێنەرانی وەزارەت و دەستەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون.
سیمینارەكە تایبەت بوو بەبارانی دەستكرد كە وەك میكانیزمێك وڵاتان سوودی لێوەردەگرن بۆ بەڕەنگاربوونەوەی وشكەساڵیی و زیادكردنی رووپۆشیی رووەكی و زیادكردنی بڕی ئاو.
شایانی باسە ئەم ئەزموونە لەساڵی 1945وە تاقیكراوەتەوەو ، لەساڵی 1986یش لەعێراقدا تاقی كراوەتەوەو، ئێستاش وڵاتانی وەك سعودیەو ئیمارات لەم ناوچەیە پەنایان بۆ بردووە.
بڕیار وایە كۆی میكانیزمی ئەم ئەزموونە و تێچووی پڕۆسەكە لەراپۆرتێكدا ئامادە بكرێت و بدرێتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی.
