ململانێكانی شیعه و كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر عێراق

5 كاتژمێر لەمەوپێش
دابان جبار حسن
كاتێك گه‌لی ئێران شۆڕشی كرد له ئاكامدا ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروست بوو به هێزی ده‌سه‌ڵات ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دروشمێكی به‌رز كرده‌وه كه به ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له چوارچێوه ئایدۆلۆژی ستراتیژیدا بڕوای پێ بوو ته‌نها له دروشمێكدا خۆی نه‌به‌ستێته‌وه به‌و دروشمه‌وه بریتی بوو له هه‌نارده كردنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران و دروستكردنی دهوڵهای ئیسلامی دیكه له هاوشێوه‌ی ئێران بێت گه‌رچی پاش ماوه‌یه‌ك به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی تر دژی ئێران زۆر به‌كه‌می ئه‌و دروشمه‌ی ده‌وته‌وه به‌ڵام هێدی هێدی كاریان له‌سه‌ر ده‌ركردوو له بێده‌نگیدا خه‌ریكی دروستكردنی ڕێكخراوی حیزبی جۆراوجۆری دیكه بوو له ناوچه‌كه‌دا.
هۆكاری گرنگیدانی ئێران به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هۆكاری زۆری هه‌یه له‌وانه هۆكاری ئابووری سیاسی ئاسایش هۆكاری جوگرافی.
1- ڕه‌هه‌نده ئابووریه‌كان:
به‌هۆی پێگه‌ی جوگرافی ئێران هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌م وڵاته ئێرانی خسته ههڵكهوتهیهكی به‌نرخه‌وه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به ده‌ریا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه و تێپه‌ڕبونی بۆڕی نه‌وت و گازی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ئێراندا و به‌ره‌و بازاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریه‌كانی ئێران وه‌ك تێپه‌ڕبونی بۆڕی نه‌وت و گازی وڵاتانی باكور له ڕێگای خاكی ئێران و گۆڕینی ڕێگای ئاسانی ئێران بۆ ڕێگای سه‌ره‌كی ئه‌م وڵاته وه‌كو كه‌نداوی فارس و ئۆقیانوسی هندی ئه‌وروپا به ده‌ستهێنانی پشكێكی دادپه‌روه‌رانه له نه‌وت و غازی غهزهردا هه‌یه له لایه‌ن ئێران ئه‌مریكا زۆرجارههوڵ ده‌دات مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران دروستبكات و وه‌كو گواستنه‌وه‌ی بۆڕیه‌كانی نه‌وت و گاز له ده‌ریای غهزاردا وڵاتانی ئازه‌رباینجان و توركیاوه هه‌وڵه‌كانی پاكستان و تالیبان بۆ ئه‌لته‌رناتیف كردنی ئه‌فغانستان پاكستان له‌بری ئێران تا ببنه ڕێگا بۆ گواستنه‌وه‌كانی گه‌شتیاری له وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ندیه‌وه بۆ ئۆقیانوسی هندی.
ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌مریكای نیگه‌ران كردوه رێكه‌وتنامه‌ی گازی نێوان ئێران و یه‌كێتی ئه‌وروپایه كه به‌های ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه نزیكی (43) ملیار دۆلار ده‌بێت. ده‌رگای ئێران له‌به‌رده‌م هاتنی سه‌رمایه گوزاری خۆرئاوا به تایبه‌ت روسیا بۆ كه‌رتی نه‌وت و گاز.
ئێران به‌ر له سه‌پاندنی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزای له‌سه‌ردا سه‌پێنرا بوو به پێی (یاسای داماتۆ) كه سزاكه ماوه‌ی 25 ساڵه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.به‌پێی ئه‌م یاسایه ئه‌مریكا بایكۆتی ههركۆمپانیایهكی بیانی ده‌كات ئه‌گه‌ر هانو زیاتر له 30 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی سه‌رمایه گوزاری بیانی له كه‌رتی وزه‌ی ئێران‌دا سه‌رف بكات.
2- ڕه‌هه‌نده سیاسی و ئاسایشیه‌كان:
له‌وانه‌یه به‌رفراوانبونی ناتۆبه تایبه‌ت ئه‌مریكا و توركیا و ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته ژێر هه‌ژمونی پشتیوانی خۆرئاوا‌و ئه‌مریكا كاریگه‌ری نێگه‌تیف له‌سه‌ر پێگه‌ی ئێران له ناوچه‌كه‌دا داده‌نێت ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه جێده‌هێڵێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێ هه‌روه‌ها فراوانبونی بزوتنه‌وه‌كانی هاوشێوه‌ی تالیبان له‌م دواییه‌دا چه‌ندین ڕاپۆرتی چالاكی گروپه وه‌هابیه‌كان له داخستان چیچان قیرغیستان ئۆزبه‌كستان كه ده‌وترێ گروپه چه‌كداره‌كان له‌م ناوچانه‌دا له‌لایه‌ن پاكستان و تالیبان و سعودیه وه پشتیوانی لێكراوه.
هه‌روه‌ها خاڵێكی تر تێپه‌ڕبونی كاروانی ماده سڕكه‌ره‌كانه له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت به‌ناوچه‌ی غهزاردا كاریگه‌ری نێگه‌تیفی له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه جێ ده‌هێڵێت به جۆرێك به هۆی واڵابونی رێگه‌ی قاچاخچیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا وابه‌سته بونیان به ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه مه‌سه‌له‌ی چاودێری هه‌میشه‌یی و ته‌رخانكردنی بوجه‌یه‌كی زۆر بۆ گژداچونه‌وه‌ی كارێكی ناچاریه.
3- ڕه‌هه‌ندی جوگرافی:
له دوای ڕوخانی سۆفیه‌ت ڕۆژله دوای ڕۆژ هێزه ڕۆژئاوایه‌كان له ناوچه‌كه‌دا ڕویان له زیاد بوون كرد ، تێكڕای ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوابوون ئێستا هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان جگه له هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی تر كه هاوپه‌یمانی تازه‌یان بۆخۆیان دروست كردوه ، ئه‌مریكا توانیوێتی هاوپه‌یمانی گه‌مارۆی زیاتری ئێران بدات ، له هه‌ر چوارلای ئێرانه‌وه هێزی ڕۆژئاوا یان ئه‌مریكی به هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ده‌ناسرێن، هه‌روه‌ها عێراق به پلانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چن وه عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریكا رۆخا ، هه‌روه‌ها وڵاتانی كه‌نداو لێوان لێوان له هێزی هاوپه‌یمانان و زیاتر به‌روی ڕۆژئاوا دانراون. به‌ڵام توركیا له‌م دوایانه‌دا هه‌ندێ هه‌نگاوی ناوه به‌ڵام هێشتا به هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا ده‌ناسرێت،وه هه‌وڵی داوه هاوسه‌نگی ڕاگرێت.
4- دژایه‌تی كردنی ئیسرائیل:
ئه‌گه‌ر ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌وا ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی سعودیه وه هه‌روه‌ها ئیسرائیل ملكه‌چی ئێران ده‌بن، ناتانیاهۆ ده‌ڵێت ئیسرائیل ناتوانێت ڕوبه‌ڕوی ببێته‌وه به بێ پشگیری ته‌واوی ئه‌مریكا، وه له‌وه خراپتر بۆ ئیسرائیل ئه‌وه‌یه ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ كه‌ی ئه‌م ململانێیه كۆتای دێت.
5- ئیحتیوا كردنی سیاسه‌تی ئه‌مریكا:
ئێران ده‌یه‌وێت پێشبڕكێی خۆ پڕ چه‌ك كردن بكات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردنی سیاسه‌تی فراوانخوازی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌م سیاسه‌تی ئێران به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی و ڕێكگرتن له‌ستراتیژی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ئه‌مریكاش هه‌مان مه‌به‌ستی ئێرانی هه‌یه.
