دەوڵەتی قوڵ و تیۆری بلانگێری سیاسی.

4 كاتژمێر لەمەوپێش
نما ناوپردانی
تۆڕێکی بەهێز و هەڵنەبژێردراون واتا لە هیچ پڕۆسەیەکی ئازادا بونیان نیە، یان خۆسەپێن بە یاسایەکی تایبەت لەقوڵای بڕیارەکانی دەوڵەتدا بە نهێنی دەمێنەوە!
کاربەدەستانی حکومەت و بیرۆکراتەکان دەخاتە ڕوو کە بە نهێنی حکومەت کۆنتڕۆڵ دەکەن، و ئیرادەی کاربەدەستانی هەڵبژێردراو لاواز دەکەن.
بەڵام لە پێناسەی خۆیانەوە،
بە کاری خێرخوازیی و جەختکردن لەسەر گەشەی کەسیی ناسراون.
ماسۆنەکان کۆمەڵگایەکی نهێنی پێکدەهێنن کە ڕووداوەکانی جیهان لە سێبەرەوە کۆنترۆڵ دەکەن و کاریگەری لەسەر حکومەت و دامەزراوەکان دروست دەکەن.
لە ڕوانگەی هەندێک کەسیشەوە باوەڕیان وایە کە ماسۆنی ڕۆڵیان هەبوە لە خێرخوازی و خزمەتکردنی کۆمەڵگا، هەروەها جەخت لەسەر خۆباشترکردن، بەها ئەخلاقییەکان و هەڵسوکەوتی ئەخلاقی دەکەن، خەڵک هاندەدەن تا ببنە تاکێکی باشتر لە ناو کۆمەڵگاکانیان.
ماسۆنیەت تۆڕێکی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و هاوڕێیەتی دابین دەکەن کە هەستی برایەتی و بەها هاوبەشەکان پەرە پێ دەدات.
چوارچێوەیەک پێشکەش دەکەن بۆ گەشەی ئەخلاقی و کەسی.
هیچ دەسەڵاتێکی ناوەندی نییە
هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئاڕاستەی پیلانێکی جیهانی بکات.
ماسۆنە تاکەکانیش هەن ئەوانەن سکرینێک لەبەرچاوی خەڵک دروست دەکەن لەوانەیە پۆستەکانیان بۆ قازانجی کەسی بەکاربهێنن، بەڵام ئەمە ڕەنگدانەوەی ڕێکخراوەکە نییە بە گشتی دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگەزپەرستی بەفۆرمێکی کراوە.
لەناو دەستەڵاتش بە یاسایەکی تایبەت ئەم تیۆرە بە جۆرێکی تر وەسف دەکەن، گوایا
ماسۆنەکان بە کاری خێرخوازیی و جەختکردن لەسەر گەشەی کەسیی ناسراون، ئەوان دەسەڵاتی سیاسیی یان کۆمەڵایەتیی بەرچاویان هەیە بە شێوەیەکی زۆر بێ بنەماوە.
لە پەیڕەو پڕۆگرامیاندا
سروشتێکی سیکۆلارن ماسۆنیی ڕێکخراوێکی سیکولارە و پەیوەندی سیاسی یان ئایینی نیشان نادەن، هەرچەندە ئەندامەکان دەبێت باوەڕیان بە بوونێکی باڵادەست هەبێت.
ڕێکخراوەکە هاوشێوەی بینایە و پیشەی بەردڕێژکاری بەکاردەهێنێت وەک ڕێبەری میتافۆر لە ڕێوڕەسمە نهێنی و هێماکانی.
لە ڕووی ئەوەی تا چەند جێگەی متمانەن ئەبێ نهێنی پارێزی زۆر بە هێزبن، دەبێ هەندێک ڕێوڕەسم، دابونەریت، یان چالاکی بە نهێنی بمێنەوە، کە لە مێژوودا بووتە هۆی تێگەیشتنی هەڵە و تیۆری پیلانگێڕی دەربارەی ڕێکخراوەکە.
تەرکیز لەسەر ئەخلاق بە ووردی لەژێر چاودێردا بن چونکە ڕێکخراوەکە ئامانجی ئەوەیە کە ئەندامانی وانەی ئەخلاقی فێر بکەن، لە دروشمە کانیاندا هانی خۆبەخشان بدات، و ڕەفتاری ڕێزدارانە و لێبوردە پەرە پێبدات!
بەڵام لە بنەڕەتدا کار لەسەر بنەما سیاسیەکانی دەوڵەت دەدەن لە قوڵایی حوکمڕانیدا.
هێزێکی نەرمی زۆر کاریگەرن لە باک ڕاوندی یاساکانی بەڕێوەبردندا، تەنها وێنای هەڵبژێراوەکانی دەوڵەت واتا ئەوانەی بە فەرمی لە دەوڵەتدان لە ڕێکەی هەڵبژاردنێکی کراوە، وەک تابلۆیەک لە دیواری دەستەڵات و حوکمەت وەک پێشانگایەک هەڵدەواسرێن و لە چوار ساڵ جارێکدا بە ناوی هەڵبژاردن و پەرلەمان، نمایش دەکرێن.
