بۆچی بایکۆت ؟

3 كاتژمێر لەمەوپێش
لیکۆڵینەوەی / ماتیۆ فرانکل
وەرگێرانى: غەفار مەحمود
بەشی دووەم
پێش ئەوەی ئەنجامە نەرێنیەکانی بایکۆتی هەڵبژاردن دەست نیشان بکەین ، گرنگە بزانین لە بنەرەتدا بۆچی حزبەکان . بایکۆت هەڵدەبژێرن ؟ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ساردەوە بوەتە ئامرازیکی باوی حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان . بە هاتنی دیموکراسیە نویکانی ئەوروپای رۆژهەڵات وئەمەریکای لاتینی و ئەفەریقا ، ئەنجامی براوەو دۆڕاو لە هەڵبژاردنەکاندا ، بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی هێناوەتە ئاراوە ، لەکاتێکدا سالی ١٩٨٩ لە هەلبژاردنەکانی دنیادا تەنها ٤٪ بایکۆت دەکران ، ئەم رێژەیەش ساڵی ٢٠٠٢ گەیشتە ١٥٪ ، و لە دەیەی نێوان ١٩٩٥ تا ٢٠٠٤ بۆ هەر ساڵێک ١٠ هەڵبژاردن بایکۆت دەکران . سەیری ئەم نمونانەی خوارەوە بکەن .
هەرچەندە ئەم ژمارانە لەوانەیە بە هۆی بێهودەیی هەولەکان بێت ، لە ساڵی ٢٠٠٤ بەدواوە کەمی کردوە ، بەڵام بایکۆت لە دو توێی بەرنامەرێژی حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکاندا دژ بە حکومەت بۆ رێوشوێنی هەڵبژاردنەکان بە بەهیزی ماوەتەوە .
ئەم واقیعیەتەش کە زۆربەی سوننیەکانی عیراق بۆ ئەو هەڵە گەورەیەی بایکۆتی هەڵبژاردنی ٢٠٠٥ هاورا بوون ، کەچی بیریان لە بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەمساڵ ٢٠١٠ دەکردەوە ( ئەم توێژینەوەیە لە ٢٠١٠ ئامادە کراوە – وەرگێڕ ) .ئەمەش راستی ئەو قسەیەمان بۆ دەردەخات . لە زۆربەی کاتەکاندا نارەزایەتی حزبی بایکۆتکار لە ئەنجامی جیاکاری لە هەڵبژاردندایە ، بابەتی ئەم نارەزایەتیەش لەوانەیە لە سەربەخۆنەبونیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان یان ئەو یاسا جیاکاریانەی حزبی دەسەڵات بێت کە بۆ پڕ کردنەوەی کورسیەکان کەڵکیان لی وەردەگرێ . لە هەمو بارەکانەوە هێزە سیاسیە ئۆپۆزیسیۆنەکان لەسەر ئەوباوەڕەن کە سیستەم بە سروشتی خۆی کار بۆ جیاکاری بەقازانجی حزبی دەسەلات دەکات . ئامانجی حزبی نارازی یا ناچارکردنی حزبی دەسەلاتە بە بەدیهێنانی یەکسانی تواناکانی هەڵبژاردن یا سەرنج راکێشانی رای جیهانی بۆ جیاکاری و ساختەکاریە لەلایەن حزبی دەسەڵاتەوە .سەرەنجام لێ سەندنەوەی رەوایەتی لە ئاستی نێو دەوڵەتیدا .
بەڵام لەروی مێژوییەوە ، ئەم بەدوادا چونە دەریدەخات ، جگە لە کۆمەڵگا گرنگ وهەستیارەکاندا ، حزبە بایکۆتکەرەکان ، زۆر کەم پشتیوانیی ناوەندە نیودەوڵەتیەکان بەدەست دێنن ، بۆ نمونە لە ئەسیوپیا ، حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە پێچەوانەی خواستی هاوکارەکانیان و رۆژئاوا بایکۆتی هەڵبژاردنە پارلەمانیەکەی ساڵی ١٩٩٤ یان کرد .حزبی دەسەڵات " بەرەی دیموکراتی شۆڕشگێڕی گەلانی ئەسیوپیا " سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی لە ٤٨٤ تا ٥٤٧ کورسی بەدەست هێنا کە هەرزو لەلایەن ئەمەریکاوە دانی پیا نراو پشتیوانی کرا .
حزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی گینیا بۆ نارەزایەتی دەربڕین لە هەڵبژاردنەوەی "جری راوڵینگ " بۆ سەرکۆماریی ، لە روداوی ناسراو بە " دەنگە دزراوەکان " بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنە پارلەمانیەکەی ساڵی ١٩٩٢یدا ، خوازیاری ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەوەی سەرەک کۆمار بوون و پێ یان وابوو بایکۆت سەرنجی کۆمەلگای نیو دەوڵەتی رادەکێشێت وئەگەری ئەنجام دانەوەی هەڵبژاردن لە ئارادا دەبێت ، بەلام هیچ هەڵبژاردنیک ئەنجام نەدراو راوڵینگ تا ساڵی ٢٠٠١ وەک سەرۆک کۆمار مایەوە ، لە سایەی بایکۆتی ناراستی ئەوان حزبەکەی سەرۆک ١٨٩ تا ٢٠٠ کورسی لە هەڵبژاردنی پارلەمانی ١٩٩٢ بەدەست هینا .
حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکەی دەولەتی "مالی" هەڵبژاردنە سەرتاسەریەکەی ساڵی ١٩٩٧ بایکۆت کرد ، گوایە دەوڵەتی "عمر کنارە "
ساختەکاریەکی زۆری کردوە ، لەو هەڵبژاردنەدا حزبەکەی عمر کنارە لە کۆی ١٤٩ کورسی پەرلەمان ، ١٢٣ کورسی بردەوە ، واتە دەسەڵاتی یاسادانانی برد ، هەر چەندە سکاڵا لەسەر ئەوە کرا کە ریژەی دەنگدان ١٠٪ کەمتر بووە بەلام ئەمەریکا ئەنجامەکانی بە فەرمی پەسەند کردو کەمیک دوای ئەوە ، مادلین ئۆڵبرایت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ، مالیی وەکو سەنگەرێکی دیموکراسی لە رۆژئاوای ئەفەریقا ناساند .
بەهەمان شێوە ، ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی ئازەربایجان لەسەر ئەو بەڵێن شکێنیانەی بوە هۆی دەرچونی " الهام عەلیێف " کوڕی "حیدرعلیێف" ی سەرەک کۆماری درێژماوە ، هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٣ بایکۆت کرد ، پاش بایکۆت وچەندین هەفتە خۆپیشاندان ، ئەمەریکا ئەنجامەکەی بە فەرمی ناساند .
