وانەی سیاسی ( بنەمای بڕیاری سیاسی چیە؟)

3 كاتژمێر لەمەوپێش



عەبدوڵا ڕێشاوى

سامپڵ: بڕیارێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئارگۆمێنت: بنەمای بڕیاری سیاسی، سیاسیە ، ئەخلاقی نیە.

شیکردنەوە:
نەوەی نوێ  بڕیار دەدا بەشداری حکومەتی داهاتوی عێراق بکات ئەگەر کورسی پێویستی هێنا
بەڵام هەر نەوەی نوێ لە کوردستان بەشداری پێکهێنانی حکومەت ناکات 

جا من لێرەدا ئیشم بە باسکردنی نەوەی نوێ و بریارەکانی نیە بەڵکو ئەو دو نمونەیە وەردەگرم تا لەوێوە لە سروشتی بڕیاری سیاسی لە سیاسەتدا تێ بگەین
بێگومان پاساوی بەشداری  نەکردن لە حکومەت لە هەرێم لای جوڵانەوەکە ئەوەیە کە دو حزبی پێکهێنەری حکومەت  (گەندەڵن) بۆیە بەشداری حکومەت ناکات 

بێگومان بەنیسبەت بەغداوە  هیچ کات  نەوەی نوێ ئیدعای ئەوەناکات حزبەکانی پێکهێنەری حکومەت لە عێراق گەندەڵ نین..یان لەگەڵ کۆمەڵێ فریشتەی سیاسی دەچێتە حکومەتەوە
  ئەمە رونە کە ئەحزابی سیاسی عێراق هەمان ئەو کێشانەیان هەیە کە دەکرێ ئەحزابی کوردستانیش هەیانبێ  
بەکورتی سروشتی ئەحزابی دەسەڵات چ لە بەغداو چ لە هەرێم  لە دیدی نەوەی نوێدا وەک یەکن 
کەواتە  بۆچی  لەوێ بەشداری حکومەت دەکات و کێشەی نیە لێرە نایکات؟

ئەم پرسیارە بێگومان لە زانستی سیاسیدا دەبێ وەڵامی شیکەرەوەی خۆی هەبێت.

ئەویش ئەوەیە کە بنەمای بڕیاری سیاسی لە سیاسەتدا سیاسیە نە شتێکی تر بۆ نمونە ئەخلاقی نیە، وەک ئەوەی وا خۆی نمایش دەکات. 
چونکە ئەگەر (گەندەڵی) هۆکاری بەشداری نەکردن بێ ئەوا لە هەردولا ئەمە بونی هەیە

ئەی کەواتە بۆچی نەوەی نوێ (وەک نمونە)- بێگومان حزبەکانی تریش هەروان - لەوێ بەشدار دەبێ و لێرە نا؟ ئەوە لەبەر ئەوەیە لەسەر بنەمایەکی سیاسی بڕیاری بەشداری لەوێ لە قازانجی جوڵانەوەکەیەو لێرە لە زیانیەتی.
 ئەمە بۆ حزبەکانی دیکەش بێگومان لە رابردوا هەروابوە  بگرە بە ئێستەشەوە هەر وایە لە هیچ شتێکی عێراق سڵ ناکەنەوە 

بۆیە کاتێ نەوەی نوێ یا هەر حزبێکی تر بڕیارێک دەدا تەماشا دەکات ئایا ئەو بڕیارە چەند لە بەرژەوەندیەتی و چەن لە زیانیەتی ئەگەر چی بە گوتارێکی ئەخلاقیش ئەمە دابپۆشێ بەڵام لە بنەماوە بڕیارەکە هەر لەڕوانگەی بەرژەوەندی ( بەرژەوەندی سیاسی بێگومان ) دەدرێت..  
ئەمەیە ترازوی بڕیاری سیاسی نەک هیچ ئیدعایەکی تر
 
بەڕێزان بەسوپاسەوە  وەک تێبینی ئەوەم لێوەرگرن قسە کردنم لێرەدا لەسەر حزبێک نیە و ئیشم بەوە نیە بەڵکو ئەو حزبە یان ئەو بڕیارەم  وەک سامپڵ وەرگرتوە بۆ تێگەیشتن لە بنەمایەکی گرنگی کاری سیاسی کە (بەرژەوەندیە) و  لە گوتاری سیاسی ئێمەدا  لانی کەم لە م ناوچەیە بە عابایەکی ئەخلاقی خۆی داپۆشیوە و دەبێ بەمە هۆشیار بین
ڕێز

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار