بایکۆتی هەڵبژاردن....

4 كاتژمێر لەمەوپێش



لیکۆڵینەوەی / ماتیۆ فرانکل 

وەرگێرانى: غەفار مەحمود 

بەشی سێیەم 

هەڕەشەش دەکرێت ئەنجامی هەبێت

ئەسیوپیا ، مالی ، غینیا ، ئازەربایجان ،لەو وڵاتانە بوون  کە بایکۆتی هێزە بەرهەڵستکارەکانیان هیچ کاریگەریەکی نێو دەوڵەتی وای نەبو کە بتوانن کەڵکی لێ وەرگرن . بەڵام لەو وڵاتانەی  کە گرنگی جیۆ_ستراتیجیان هەیە  هەڕەشە کردن بە بایکۆت دەکرێ  رێکارێکی گرنگ بێت بۆ دانوستان وگفتوگۆ کردن ، هەرچەندە مێژو پێمان دەڵێت کە  حزبی خاوەن دەسەڵات نابێ لە هەڵبژاردن بترسێ . بەڵام  ئاراستە جیهانیەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ولاتێک دەتوانێت حزبی دەسەلات ناچاربە پاشەکشێیەکی قورس بکات . باشترین نمونەی ئەم بەدوادا چونە ، هەڵبژاردنی چارەنوسسازی ئەفەریقای باشورە ، واتە هەڵبژاردنی دوای هەڵوەشاندنەوەی  "ئاپارتاید "  جیاکاری نەژادی . لە کاتێکدا ئەوە  رون  بوو کە " کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفەریقیا " بە رابەرایەتی نیلسۆن ماندێللا  زۆرینەیەکی دیاریکراوی بەدەست دەهێنا ، ماندێللا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بنەمایی نوینەرایەتی ، لەژێر فشاری ناوخۆیی ودەرەکیدا بوو ، دڕکە تیژە هەمیشییەکەی سەرزەمینی ماندێللا ،" مەنگۆسۆتۆبۆتلزی " سەرۆکی " حزبی ئازادی ئینکاتا " لە تیرەی " زۆلۆ " و روخساری ناسراوی پارێزگای "کوئازۆلۆ –ناتال "یەکیک لەناوچەکانی ئەفەریقای خوارو  بوو .بۆتلزی بۆ شکست پیهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفەریقا داخوازی سەربەخۆیی ئەو ناوچەیەی دەکرد بۆ ئەمەش بابەتی بایکۆتی هینایە پێشەوە ، هەر چەندە بۆتلزی  سەربەخۆیی ئەو ناوچەیەی بەدەست نەهێنا بەڵام  دوو رێکەوتنی گرنگی ئەنجامدا.

یەکەمیان  نەهێشتنی  هەڵبژاردنی یەک بازنەیی کە تیایدا بەبێ لەبەر چاوگرتنی شوێنی دەنگدان هەمو دەنگەکان کۆدەکرێنەوە ، دوەمیان بەدەست هێنانی  ئۆتۆنۆمیەکی ناوچەیی بۆ کوئازۆلۆ لەناو جەرگەی ئەفەریقای خوارودا . بۆتلزی  کە بەم دەسکەوتانە هێزی پەیدا کردبو بە پەلە بریاری بەشداری  لە هەڵبژاردندا  دا ، راستەوخۆ قازانجی لەو رێکەوتنانە کرد . بەو پێیەی ئینکاتا رێژەی "٦،٢ " دەنگی لە ئاستی وڵاتدا بەدەست هێنا . لە پاریزگای کوئازۆلۆ شکستی بە کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفەریقا هێناو توانایەکی بەرچاوی بە بۆتلزی بەخشی .لەوانە بوو بایکۆت کۆتایی بە بۆتلزی بهێنایە ، بەلام هەرەشەی بایکۆت دوای هەڵوەشاندنەوەی رژێمی ئاپارتاید ئەوی هێنایە ئاستێکەوە کە لە هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٩ کەسی دوەمی دوای کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفەریقای خوارو بێت . 

ئەفەریقای خوارو تەنها نمونەی رێکەوتنەکانی سەرکەوتنی هەڕەشەی  بایکۆت نیە ، لە بۆسنی هیرزۆگۆڤین پاش پەیمانی ئاشتەوایی دیتۆن ،موسلمانەکان وکرواتەکان بە مەبەستی دور خستنەوەی کارۆدان کارادیچ کە وەک تاوانبارێکی  جەنگ ناسرا بووهەڕەشەی بایکۆتیان کرد  لە بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەرەک کۆماریی ، لێرەشدا هەر وەک ئەفەریقای باشور ، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاوەروانی هەڵبژاردنێکی ئازادانە بوو بۆیە سربیەکان ناچار بوون  دەسبەرداری کارادیچ بن .

ساڵی ١٩٩٨لە کەمبۆدیا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەو وڵاتەدا چوار حزبی ئۆپۆزیسیۆن هەرەشەی بایکۆتیان کرد تا رێگە لە کاندید کردنی شازادە "نۆرودوم رانارید" بگرن کە لە کودتای ١٩٩٧ دا لەسەر کار لابرا بوو ، بۆ رژێمە نویکەی هانسن زۆر پێویست بوو رەوایەتی رژێمەکەی  لەبەردەم کۆمەڵگای نێو دەوڵەتیدا بسەلمێنێ تا راگرتنە داراییەکانی بانکی جیهانی وقەرزەکانی سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی کە پاش کودتاکە بەسەریاندا سەپێنرا بوو، کۆتایی پێ بێنێ ویەکێتی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا ئەندامێتی کەمبۆدیا پەسەند بکات و لەبەرامبەردا رانارید بگەرێنێتەوە ، ئەنجامی دەنگەکان لە نێوان حزبی دەسەڵات و  ئۆپۆزیسیۆند ا بە نزیکی یەکسان بوون ، دوای رێکەوتنی دابەشکردنی دەسەلا ت رانارید کرایە وتەبێژی پەرلەمان .
هەرچەندە لەهەندێ لە هەڵبژاردنە گرنگ وهەستیارەکاندا هەرەشەی بایکۆت سودی هەبوە ، بەڵام ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریدەخات كە  هەرەشەی بایکۆت لە روی پرۆسیسەوە هەمیشە شکستی هێناوە ، بایکۆت جگە لەوەی حزبی بایکۆتکەر لە دەسەڵاتدارێتی  دور دەخاتەوە چەند ئەنجامێکی نیگەتیڤ لەم سێ خاڵەدا دەبینێتەوە . پەراوێز کەوتنی گروپی بایکۆتکەر ،بەهێزبوونی دەسەڵات وحزبەکەی ، ئەو گۆرانکاریە نەخوازراوانەی بۆ پرۆسەکانی هەڵبژاردن دەهێنرێنە پێشەوە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار