حەماس موعجیزەی خوڵقاندو ئەستەمی تێکشکاندو پیرۆزە سەرکەوتنەکەی!؟

4 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەبوبەکر هەڵەدنى
دووساڵی ڕەبەق بەرامبەر دەوڵەتێک بەهەموو چەک وجبەخانەیەکی پێشکەوتوو وپشتیوانی زلهێزانی دونیا لەولاوە وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی جگە لە بەیاننامەی شەرمنانەی ئیدانەکردن تەنانەت ڕێگەیان بە خۆپیشاندانیش نەدا لەدژی ئیسرائیل.
ئیسرائیل لەکاولکاری وشەهیدکردنی حەفتاوپێنج هەزار مرۆڤ کەنیوەیان ژن ومنداڵ بون زاڵ بوو،بەڵام حەماس لەشەڕی ئیرادە و باوەڕ بەدۆزە ڕەواکەی سەرکەوت ودەرکەوت دە هەزار جەنگاوەری بەباوەڕو ئیمان دەتوانێ بەرامبەر سوپایەکی ملیۆنی بەهەموو چەک وتەقەمەنی وهەواڵگیری پێشکەوتوو بوەستێت،،دووساڵ خۆڕاگری ،دووساڵ گیانفیدایی ،دووساڵ گەلێک لەپشتی جەنگاوەرە بەوورەکانیەوە وەستا وبچوکترین ناڕەزاییەتیان دەرنەبڕی .
ئەگەر ئایدۆلۆژیای کوێرانە وڕقی پێشینە بخەینە ئەولاوە دەبێت دڵخۆش بین بەم سەرکەوتنەی حەماس ،حەماس چەکی بەرگری پاڵپشتی خوداو گەلە خۆڕاگرەکەی غەزە و نزای موسوڵمانان وخۆپیشاندانی ملیۆنان ئازادی خوازی وڵاتانی ئەوروپا وئاسیاو کیشوەرەکانی دی بوو.
ئەفغانی وڤێتانمی وکوباییەکان ولیبی وجەزائری ولەسەروی هەموانەوە پێشمەرگەو شەڕڤان وگەریلای کوردیش ڕۆژگارێک کەتفەنگەکان تەنها ڕویان لەدوژمن بووو چەک بۆ نیشتیمان دەکرایەشان وگەندەڵی وپیسخۆری بیرو سفرەی سەرکردەکانی نەتەنیبوو هەمان خۆڕاگریان نواند بەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان.
نەبەردیەکانی هەندرێن و دەشتێوو شارستێن وحەمک وقشڵاخ وقازان وسولەمێش وکوێرەنگ وکۆبانێ نمونەی بەرجەستەی ئەو گیانفیداییەن.
پیرۆزە لەگەلی سەربەرزی غەزە وموجاهیدە بەئیمانەکانی حەماس وئەم سەرکەوتنە دۆزی فەلەستین ودروستکردنی دەوڵەتەکەیان وگیانی ئازادیخوازی وبۆ دۆز ژیان چەند دەیە دەباتە پێشەوە.
ئیتر لەمەودوا چ دەبێت ناببێت حەماس بردیەوە وسەربەرزانە لەشەڕێکی دووساڵە هاتەدەرێ.
وێنەکە:سەرکردەمەزنەکانی حەماس کەئیسرائیلی دوژمنی مرۆڤایەتی دەیانی لێ شەهید کردن وهەوڵی کوشتنی ئەمانیشتدا ئێستا بەعزەتەوە لەسەرمێزی دانوستانن.
