بۆچی بایکۆت ....

3 كاتژمێر لەمەوپێش
لیکۆڵینەوەی / ماتیۆ فرانکل
وەرگێرانى: غەفار مەحمود
بەشی پێنجەم
پێدانی دەسەڵاتی دوهێندە بەدەسەڵاتدارانی ئیستا .
بایکۆتی هەڵبژاردن ، جگە لە کاریگەریە نێگەتیڤەکانی بۆ حزبی بایکۆتکار ، دەبێتە هۆی خۆ بەهێز کردنی دەسەڵاتدار وحزبەکەی و زیادکردنی تواناکانی فەرمانرەوایەتی ، چونکە نائامادەیی ئۆپۆزیسیۆن رێگەی بۆ حزبی دەسەڵات ئاوەڵا کردوە ، توانای ئەوەی پێ دەبەخشێت بە لغاو کراوەیی ، بۆ نمونە ، دەستکاریی دەستور بکات . لەوانەیە باشترین نمونە بۆ ئەمە " ڤەنزویللا " بێت ، بایکۆتی نەزانانەی ئۆپۆزیسیۆن لە نێوان ساڵەکانی ( ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥ ) بووە هۆی بەهێزبوونی زیاتری هۆگۆ چافیز ، بایکۆتی هەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ساڵی ٢٠٠٤ خاویس تاسی کردە خاوەنی ٢٠ تا ٢٢ کورسی . ساڵی ٢٠٠٥ چوار حزبی ئۆپۆزیسیۆنی ریزی پێشەوە کە پێشتر خاوەنی ٤١ کورسی بوون بۆ نارەزایەتی دەربڕین دژ بە سیاسەتەکانی چافیز بڕیاری بایکۆتیاندا ،کە بووە هۆی ئەوەی دەوڵەت تەواوی کورسیەکان پڕ بکاتەوە.
لە ئەنجامدا چافیز توانی چەندین یاسا بۆ بەهێزکردنی دەسەلاتەکەی دەربکات ، هەمواری یاسای سنوربەندی خۆ کاندید کردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکات ، کە خۆی دوای ئەوە لە چەندین رکابەری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سەرەرای یاسای کارپێکراو ، هەڵبژاردنی بردەوە .
لە " تۆگۆ " حزبی ئۆپۆزیسیۆن " یەکێتی هیزەکانی گۆرانکاریی " لە نارەزایەتی بەرامبەر یاسا نادادپەروەریەکانی هەڵبژاردن ، بریاری بایکۆتی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ٢٠٠٢ دا ، " حزبی خەلکی تۆگۆ " لە ٩٠٪ ی کورسیەکانی پەرلەمانی بردو ئەو زۆرینە رەهایەی خۆی بۆ گۆڕین وهەڵوەشانەوەی یاسای سنوربەندی خۆکاندید کردنی خولەکانی هەڵبژاردن بەکار هێنا ، سەرۆک " گناسینگبە اناسیما " توانی دو بڕگەی پڕ لە کێشمەکێشی " صلاحیة " شیاویی گواستنەوەی دەسەلات بۆ کوڕەکەی خۆی دەربکات .
نمونەی لەو شێوانەش ساڵی ١٩٩٢ ئەسیوپیا و پیرۆ رویدا ، هیزەکانی ئۆپۆیسیۆن بەبێ توانای هیچ پەرچەکردارێک بۆ خۆیان مانەوە ، دیارە بە خواستی خۆیان نوینەرایەتی کردنی پەرلەمانیان رەها کردبوو .
بارودۆخی چاوەڕواننەکراو لە هەڵبژاردنەکاندا .
لەم بەدوادا چونەی بەردەستدا ، دوای شرۆڤەی ئەو نمونانە ، دەبینین کە ، بایکۆتی هەڵبژاردن کاریگەری پێچەوانەی هەیە ، لیکۆڵینەوە لە هەڵبژاردنەکان ئاراستەی چاوەڕواننەکراوی لێ دەرچوە ، لەم نمونانەدا ، بایکۆت ، هەندێ حزبی سەرخستوە کەئەگەر ئەوە نەبوایە دەدۆڕان و گەمەکەری نوێی بۆ پڕ کردنەوەی ئاواڵەیی هەلبژاردن بەرهەمهێنا ، باشترین نمونەش بۆ ئەمە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٢ ی لوبنان بوو ، کە تیایدا مەسیحیە مارۆنیەکان بۆ نارەزایەتی دەربڕین لەدەستتێوەردانی سوریا لە ولاتەکەیان ، نائامادەییان لەهەڵبژاردنەکاندا بووە هۆی بەهێزبوونی گروپەکانی سەربەسوریا ، دەبێ ئەوەش بڵێین کە پێشتر ١٢٨ کورسی پەرلەمان بە یەکسانی لە نێو موسلمان ومەسیحیەکاندا بەش دەکرا . سەرنجراکێشترین ئەو گروپە ئیسلامیە شیعانە گروپیکی تازە هەڵتۆقیو " حزب اللە " بوو ، کە ئەمڕۆ گرنگترین هێزی سیاسی لوبنانە ، سەرەتا حزب اللە بەبەدەست هێنانی ١٦ کورسی پەرلەمان جێ پێی خۆی کردەوە ، رابەری بزوتنەوەی " امل " هیزێکی تری شیعەو هاوپەیمانی حزب اللە ، کرایە وتەبێژی دەوڵەت .
ساڵی ١٩٩٣ گروپێکی کەمە نەتەوەی ناو پاکستان بە ناوی " بزوتنەوەی نەتەوەیی کۆچکردوان " کە لەکۆی ٢١٧ کورسی خاوەنی ١٥ کورسی بوون ، بۆ نارەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئازاردانی کاندیدەکانیان لەلایەن هێزەکانی پۆلیس وسوپاوە ، بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانیاندا ، بەڵام بڕیاری بایکۆتی ئەمانە دەرگای بۆ" بینەزیر بۆتۆ " کردەوە . حزبەکەی بۆتۆ تۆمەتبار بوو بە سەرکوتی بزوتنەوەی نەتەوەیی کۆچکردوان و سنوردارکردنی حزبەکەی پێشوی نەواز شەریف کە هاوسۆزی زیاتری بۆ بزوتنەوەی نەتەوەیی کۆچکردوان هەبوو ، بینەزیر بۆتۆ زۆرینەی بەدەست هێنا ، ئەگەر بزوتنەوەی نەتەوەیی کۆچکردوان بەشداری هەڵبژاردنی بکردایە ، بێ گومان نەواز شەریف لە ریزی سەرەوە ئەبوو .
بەدوادا چونەکان هاوشیوە لە دو هەڵبژاردنی تردا رویدا کە تیایدا حزبی بایکۆتکار ، گروپێکی چەکدار کەباڵێکی سیاسی هەبوو ، هیچ ئەنجامیکی باشتری بەدەست نەهێنا ، ئەویش گروپی سەربازی " ئیتا " و باڵە سیاسیەکەی هەرێمی باسکی ئیسپانیا بوو . داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی کرد ، بەهۆیەوە لە بەشداری لاوازی خەڵکی هەرێمەکە ، لە هەڵبژاردنی " خۆزیە ماریا ازنار " بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران هاوکار بوو ، حزبەکەی ازنار بەهێزترین دوژمنی بزوتنەوەی ناسیونالستی باسک بوو ، خۆیشی یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیای دوای مردنی فرانسیس فرانکۆ بوو لە ساڵی ١٩٧٥ دا .
