ڕەهەندەکانی دەسپێکردنەوەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 

4 كاتژمێر لەمەوپێش



سیروان حەمە ڕەشید

یەکێک لەدامەزراوە و ناوەندی خزمەتگوزاریی کەڕاستەوخۆ  کاریگەری لەسەر بونیادی شار و هاوڵاتیبون هەیە، بریتییە لە بوونی  فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی،  کەلێرەدا و لەسۆنگەی کۆمەڵێک ڕەهەندی جیاوازەوە بڕوانینە بایەخی دەسپێکردنەوەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی. جێگەی خۆیەتی قسە لەسەر کاریگەری ئەرێنی و ڕەهەندەکانی  بڕیاری دەسپێکردنەوەی گەشتەکانی  بکەینەوە کە زیاد لەچەند ساڵێکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە  بڕیاری ڕاگرتنی فڕین  و گەماڕۆدانی دراوە،   کە بەڕادەیەکی زۆر ئەو  گەماڕۆدانە لایەنی تورکیاوە ئاستەنگی گەورەی لەبەردەم گەشتەکانی خەڵکدا دروستکردبوو ، بەجۆرێکی وەها  ئەم گەماڕۆدانە لەسەرئاستی هەردوو ڕەهەندی ئابوری و کومەڵایەتییەوە  کاریگەری نەرێنی لەسەر پاریزگایی سلیمانی داناوە وکەچێتە خانەی چاکەخوازییەوە.

یەکەم- ڕەهەندی ئابووری 
ئ- فرۆکەخانە وەک سەرچاوەی دەستکەوتنی داهاتێکی زۆری دارایی هەیە و کاریگەری دەکاتە سەر داهاتی گشتی پارێزگای سلێمانی.
ب- چ ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت لەفرۆکەخانەی سلێمانییەوە چ ئەوانەی لەدەرەوەی هەرێم دەگەرێنەوە خەرجییان کەمتر دەبێت. 

ج- هاوردەکردن و هەناردەکردن کاڵاو و کەل وپەل تایبەتییەکان بۆ هاوڵاتییان لەڕووی داراییە تێچوونی کەمتر دەبێتەوە
دووەم- ڕەهەندی کۆمەڵایەتیی

ئ- ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی هەرێم دەگەرێنەوە ڕاستەوخۆ و  بەئاسانی کەس و کارەکانیان دەتوانن لەفرۆکەخانە چاوەڕوانی گەڕانەوەی  بکەن.
ب-  هەروەها چ ئەو هاوڵاتییانەی کەدانیشتویی پارێزگای سلێمانین و چ ئەوانەیشی لەدەرەوە دەگەرێنەوە باشتر و ئاسانتر  گەشتەکانیان دەکەن. 

 ئەوەی گرنگە هێمای پێ بدەین هەر بەرێز و کەسایەتێک لەهەر ئاستێک و پێگەیەکدا بێت کاری باشی کرد  جێگەی خۆیەتی  ستایش و دەستخۆشی لێ بکرێت ، کە بێگومان  بۆ لابردنی گەماڕۆی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی هەوڵی لێبڕانەی  بەرێز نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بەرز بنرخێنرێت ، کەتوانی  لەڕێگەی  دبلۆماسی و پەیوەندییەکانیانەوە   دەوڵەتی تورکیا  ڕازی  بکات لە هەڵگرتنی گەماڕۆیی فرۆخانەی سلێمانی، بۆ سەرلەنوێ دەسپێکردنەوەی گەشتەکان بەڕووی گەشتیاراندا ، دواجار ئەوەی گرنگە بلێین جێگەی خۆشحاڵی ئێمەیە سلێمانی وەک شارەکانی دیکەی هەرێم و عێراق خاوەنی فرۆکەخانەی خۆی بێت و کێشەی سیاسی و یاسایی بۆ گەشتیاران دروست نەبێت و بە ئاسانی  گەشتەکانیان بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار