ئیسرائیل و ئێران کامیان براوەبوون؟

5 كاتژمێر لەمەوپێش



د. هیوا جاف 
ناوەندی ئەکادیمیدی  توێژینەوەی نیشتمانی 

پەیوەندی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا زۆر ئاڵۆز و پڕ ناکۆکییە، بەتایبەت لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران و پشتیوانی ئێران بۆ هەندێ گروپە چەکدارەکانی ناوچەکە.
بەنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، چەندین جار هەڵوێستی توندی خۆی لە بارەی ئێرانەوە دەربڕیوە، وبەردەوام ڕەخنەی لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران گرتووە کە لە ساڵی 2015 لە نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهاندا واژۆکرا. ئەو پێی وایە ئەم ڕێککەوتننامەیە ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی کە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئیسرائیل و ناوچەکە.

نەتەنیاهۆ پشتیوانی خۆی بۆ سزا سەختەکانی سەر ئێران دەربڕیوە کە لە لایەن ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە سەپێندراون، بە ئامانجی سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییەکانی ئێران.

ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا نەتەنیاهۆ ئێرانی بە پشتیوانیکردن لە گروپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا تۆمەتبار کردووە، بەتایبەت لە سوریا، لوبنان، یەمەن و غەززە. ئەو پێی وایە ئێران هەوڵ دەدات هەژموونی خۆی لە ناوچەکەدا فراوانتر بکات و ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئیسرائیل.

نەتەنیاهۆ لەبارەی شەری نێوان ئێران و ئیسرائیل ووتی ئیسرائیل "سەرکەوتنی مێژوویی" بەدەستی هێناوە و بەرنامەی ناوکی هەرەمی ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پەکخرا.
نەتەنیاهۆ دەڵێت ئیسرائیل دوو هەڕەشەی مەزن کە هەڕەشەی ئەتۆمی و هەڕەشەی ٢٠،٠٠٠ مووشەکی بالیستی کە ئێران دەیویست بەدەستی بهێنێت لەناو هەرەمی ئێران  لە ناوبردوە. 
شەڕ و پێکدادانی نێوان وڵاتان زۆرجار بە هۆی چەندین هۆکارەوە ڕوودەدات، لەوانە کێشەی نەتەوەیی، ئایینی، ئابووری، خاک، سیاسی و سەربازی. لەم شەڕ و ململانێیانەدا، هیچ لایەنێک بە تەواوی براوە نابێت، چونکە شەڕ و پێکدادان زەرەر و زیانی گەورەی گیانی و ماڵی بە دووی خۆیدا دەهێنێت. جێی ئاماژەیە هەردوو ووڵات  بە دووڵاتی بنەمای ئاینی جیاواز ئەژماردەکرێن کە دوو ئاینی دژ بەیەکی مێژویین.

گرنگترین ڕووداوە کانی نێوان ئێران و ئیسرائیل:
• نیسان ٢٠٢٤: ئیسرائیل هێرش کردە سەر کۆنسولخانەی ئێرانی لە دیمەشق و ١٦ کەسی کوشت.
•  نیسان ٢٠٢٤: ئێران یەکەم جار لە خاکی خۆیەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل بە ٣٠٠ ساروخ.

• تشرینی یەکەم ٢٠٢٤: ئێران ١٨٠-٢٠٠ ساروخی ڕەوانی ئیسرائیل کرد.

• جەنگی ١٢ ڕۆژە (حوزەیران ٢٠٢٥) جەنگێکی فەرمی کە لە ١٣-٢٤ حوزەیران ٢٠٢٥ بەریەکەوتنی هێزی گەورەی تەکنۆلۆجیای سەربازی ئێران و ئیسرائیل ئەژماردەکرێت.
• ئاگربەس: سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ لە ٢٣ حوزەیران ئاگربەسی ڕاگەیاند و لە ٢٤ حوزەیران کارای کرد، هەرچەند ئاگربەسەتەکە هێشتا ناسەقامگیرە.

شەڕ رویدا بەڵام بەپێچەونەی ئەوەی چاوەرواندەکرا شەڕەکە دوای 12 ڕۆژ وەستا، لەژێر فشاری ترامپ لەسەر نەتانیاهۆ بۆ قبوڵکردنی ئاگربەست. پاشان ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەرەوە ئاگربەستەکەی قبوڵ کرد، دوای ئەوەی بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی ئەمریکا هێرشێ کردە سەر دامەزراوەکانی فۆردۆ ونەتەنز و ئیسفەهان.  ئێران وەڵامی هێرشەکەی دایەوە بە هێرشێکی مووشەکی سنووردار و ڕەمزی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق و بنکەی ئەلعودەید لە قەتەر کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرن ئەمەش یەکەم جارە ئێران هێرش بکاتە سەر وڵاتێکی عەرەبی پاش جەنگی هەشت ساڵەی لەگەڵ عێراق.

ئیسرائیل یا ئێران کامیان براوەبوون؟
لە ئێستادا، ئیسرائیل و ئێران لە دۆخێکی ئاڵۆزدان، بەڵام ناکرێت بە ئاسانی بڵێین کامەیان براوەیە. هەردوو وڵات خاوەن توانا و هێزی سەربازی و ئابووری و سیاسیی خۆیانن و لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی چەندین کێشە و ئاستەنگی جۆراوجۆر بوون ودەبنەوە. ئەمەجگە لە لەکەداربونی ناوبانگی سەبازی و ئابروچونی نێودەوڵەتیان ولەدەست دانی دەیان سەرکردەی گەورەی سەربازی و زانایی بواری ئەتۆمی ئێرانی وە شکستی سیستەمی بەرگری ئاسمانی (قوبەی ئاسنی) ئیسرائیل .

ئەم دەرەنجامە ئەو پرسیارەی وروژاند کە ئیسرائیل لەم شەڕە سەرسوڕهێنەری دژی ئێران چی بەدەست هێناوە؟.  دیارترین شکستی  ئیسرائیل، بێتوانایییەتی بوو لە ناسەقامگیرکردنی ڕژێمی ئێران، چ جای ڕووخاندنی. تیرۆرکردنی سەرکردەکانی ئێران و هێرشە لەناکاوەکە کاردانەوەی پاشەکشەی هەبوو، زۆرێک لە خەڵکانی ئێران لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلدا هاوسۆزی خۆی وپاڵپشتی بۆ ڕێژیم دەربڕی، هەروەها  شکستی مسۆگەرکردنی  لەناوچوونی پڕۆژەی ئەتۆمی ئێران کە لە لای ئیسرائیل بە هەڕەشەیەکی ستراتیژی و بوونگەرایی دادەنرێت.، جێی سەرنج بوو کە CNN ڕاپۆرتێکی نهێنی دەزگای هەواڵگری سەربازی ئەمریکای دزەپێکرد و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە پێدەچێت هێرشکردنە سەر پڕۆژە ئەتۆمییەکە کاریگەرییەکی سنوورداری هەبێت و ئێران دەتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکدا چاکی کاتەوە.

ئیسرائیل وکێشە و ئاستەنگەکان:  
• شەڕێکی بەردەوام لەگەڵ فەلەستینییەکان بە تایبەتی لە غەزە.

•  کێشەی لایەنگری نێودەوڵەتی کە گەورەترین پشتیوانی لەلایەن ئەمریکاوەیە بەڵام پشتگیری زۆر لە وڵاتانی جیهان و بە تایبەتی وڵاتانی عەرەبی لەدەستداوە لەسەر دۆخی غەزە.
• کێشەی ناوخۆیی وجیاوازی کۆمەڵایەتی و ئابوری، نارەزایەتیی خەڵکی ئیسرائیل بۆ حکومەتە ڕاسترە وەکەی نەتانیاهۆ، دژایەتی کردنی سیاسەتەکانی و بەرزبونەوەی دەنگی داواکاری بۆ ریفۆرم وچاککردنەوەی دادگاکان زیادی کردوە.

• کێشەی نەتەوەیی هەبوونی نەتەوە و ئاکۆک و جیاوازەکان لە ناو خۆیدا، بە پێی ئایین، نەژاد، و کلتور.
• کێشەی دەست بەسەرکراوەکان و بارمەتە ئیسرائیلییەکان لای حەماس.

کۆماری ئیسلامیی ئێران کێشە و ئاستەنگەکان:
• هەڕەشەی نێودەوڵەتی بەهۆکاری پێشکەش کردنی هاوکاری وڕاوێژکاریی سەربازی بە گروپە شیعەکان لە سووریا، یەمەن، عیراق، و لوبنان کە لای ئەمریکا و هاوپەیمانەکنانی بە گروپی میلیشیای تێرۆریستی ناسراون.

• سزا نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتی لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپا، کە کاریگەریی زۆری هەیە لەسەر ئابوری.

• ناڕەزایی ناوخۆیی: شەڕی نێوان حکومەتی ئیسلامی و خەڵکی نارازی بە هۆی قەیرانی ئابوری، مافی مرۆڤ، و ڕەچاونەکردنی کەلتووری و مەزهەبی و نائارامی نەتەوەیی بەتایبەت لەناوچەی کوردنشین و بەلوچ عەرەب لە ئەهواز.

• بەرنامەی نەوەیی: زیادبونی نیگەرانی نێودەوڵەتی لە بەرنامەی ئەتۆمی، بە تایبەتی لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە.
ئێران و ئیسرائیل دوو وڵاتن کە بە شێوەیەکی زۆر توند و بەرقەبارەیی دژی یەکدی وەستان و بەردەوامن بە روبەڕووبوون بە چەندین کێشە و ئاستەنگەی جۆراوجۆرەوە، کە دەشێ ناوچەیەکی مەترسی‌دار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بێت. هەر یەکێکییان باش دەزانێت ئەوی تر هەڕەشەیەکی تەوقیت کراوە بۆ سەری و کاتی تقینەوەکەی لەدەست خۆیاندا نیە.
کێشە و ئاستەنگەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران زۆرن، وەک:

ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتی ناوچەیی: ئێران نایەوێت دەستبەرداری شێوازی حوکمی "ڕێبەری ئیسلامی"  ولایەی فەقیە بێت، هاوکاریی گروپە ئیسلامیەکانی شیعە لە ناوچەکەدا دەکات بۆ پارێزگاری لە خۆی و ومانەوەی دسەڵات هەرچەندە زیانی ئابوری زۆریش بە ئێران دەگەیەنێت.

بەرنامەی نەوەییی (ئەتۆمی) ئێران: ئیسرائیل ترسی زۆر لە گەشەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران هەیە، و پێیوایە هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر مانەوەی نەتەوەیی ئیسرائیل.
بۆ گەیشتن بەهەندێ ئامانج وبۆهەژاندن و تيکدانی پڕۆگرامەکانی ئێران. ئیسرائیل پەنای بۆ شەڕی جاسوسی وسایبەری و برد ، بە شێوەیەکی گومان‌پێکراو، ئیسرائیل دەستی هەبوو لە ڕووداوەکانی "Stuxnet" کە بەرنامەی نەوەییی ئێران لە ٢٠١٠ توشی قەیران و گرفت کرد. هەروەها، لە ساڵانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کەسایەتی و زانای بە توانای نەوەیی ئێران بە شێوەیەکی تەماوی کوژراون، کە گومان لە موساد (خزمەتی نەهێنی ئیسرائیل) دەکرێ.

جەنگی بە نیابەت  (Proxy Wars) : ئێران پشتگیری لەم گرووپ و هێزە سەربازییە چەکدارەکان دەکات وەک:  حزب‌الله (لە لوبنان)، حوثیەکان (لە یەمەن)، حشد الشعبی (لە عیراق)، جهاد اسلامی و حماس (لە فەلەستین) تا شەڕی بەوەکالەتیان پيبکات. ئیسرائیلیش ئەم گرووپانە بە هەڕەشەی  ئاشکرا دەزانێت و بەردەوامە لە لێدان وبۆمبارانکردنیان لە سووریا و ناوچەکانی تر.

ئیسرائیل هەوڵ دەدات هەموو بەشەکانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران  بخاتە ناو ڕووشنایی کێشە نێودەوڵەتیەکان و بە مەترسی ئەژماربکرێت. لە لایەکی ترەوە، ئێران هەوڵ دەدات ڕای گشتیی جیهانی بخاتە گەڕ دژی ئیسرائیل وبەدەست هێنانی پشتیوانی عەرەبی و مەسلمانەکان.

علي خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران " دۆخی نە جەنگ نە ئاشتی بۆ وڵات مەترسیدارە ودوژمن دەیەوێت ئەو دۆخەمان بەسەردا بسەپێنیت" .
کێشە نێوان ئێران و ئیسرائیل گەورەترە لە تەنها جەنگ یان نەتەوەیی ، ئەم دوو حکومەتە بە شێوەیەکی فەلسەفی، ئایدیۆلۆژیک، و ڕاستەوخۆی سەربازی و دیپلۆماتی دژی یەکترن.
ئەگەری هەیە کێشەکان بە شێوەیەکی نەشیاوی بەرەو پێش بچن و دەشێ جەنگێکی گەورەتر رووبدات لە  ناوچەکەدا لە نێوان هێزە نێودەوڵەتیەکاندا.

پێ دەچێ ئەم دۆخە ناسەقامگیرە بەرەو شەڕێکی ئاڵۆزترو وێرانکەر تر لەوەی رویدا بگۆريت، هەڕشەکان و هۆکارەکانی شەر زۆرتربون و کەمیان نەکردوە، ئیسرائیل و حەماس  لە جاران گەرمترن بۆ شەر وئازادکردنی بارمەتەکان بەبن بەست گەشتوە.  لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەردا ناوچەکە و چەند وڵاتێکی عەرەبیش پێدەچێت تێوەگلێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار