بۆچی بایکۆت....

4 كاتژمێر لەمەوپێش
بەشی شەشەم
لیکۆڵینەوەی / ماتیۆ فرانکل
وەرگێرانى: غەفار مەحمود
ساڵی ٢٠١٥ بەورەکان " گورگەکان "ی تامیل ، بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی سریلانکایان وەک بەشێک لە داخوازیەکانیان بۆ فراوانکردنی ئۆتۆنۆمی راگەیاند ، ئەمانە بە ریگەی توندوتیژی لەو شوێنانەی دەسەلاتیان هەبوو بایکۆتیان دەسەپاند وبە زۆر بەشداری خەڵکیان سنوردار کرد ، لە ئەنجامدا " رانیێل ویکراما سێل " کە پێشتر هاوسۆزی خەباتی بەورەکانی تامیل بو ، بەرێژەیەکی کەم لە دەنگ بە رکابەرە کۆنەخوازەکەی " ماهیندا راجا پاکسە " ی دۆڕاند . دوای هەڵبژاردن دەوڵەتی کۆنە خواز ریوشوێنێکی توندتری دژ بە بەورەکانی تامیل گرتە بەرو پرۆسەیەکی چالاکی دەست پێکرد لە ئەنجامدا شکستی بە بەورەکانی تامیل هینا .
نمونەیەکی تری ئەم حاڵەتە ( بەهیزبوونی حکومەتی سەرکار بەهۆی بایکۆتەوە ) کە ئیستا لە ئیران لە ئارادایە ، ریفۆرمخوازەکان کە بەهۆی بایکۆتی هەندێ هیزەوە لە هەڵبژاردنی ٢٠٠٤ دا زۆرینەیان لەدەستدا ، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بە نارەزایەتی دەربڕین لە سڕینەوەی ناوی کاندیدەکانیان ، هەڕەشەی بایکۆتیان کرد ، ئەنجومەنی کۆمیسارانی ئێران ، پاشگەزبوەوەو شیاوی ( صلاحیة ) هەردو کاندید " مستەفا موعین و محسن مهرعلیزادە " ی پەسەند کرد . بەلام هەندێک لە ریفۆرمخوازان لە نێویاندا قوتابیانی زانکۆ بەردەوام بوون لە نارەزایەتیەکانیان و بڕیاری بایکۆتیاندا ، لە کۆتاییدا ریفۆرمخوازان خراپترین دۆخیان توشبوو ، " موعین و مهرزادە "و رێبەری ریفۆرمخوازان " مهدی کەروبی " سەبەتەی دەنگەکانی ریفۆرمخوازانیان شکاندو هەرسێکیان بەرامبەر بە رەفسەنجانی و ئەحمەدی نەژاد دۆڕاندیان ، کەروبی لە خولی یەکەمدا تەنها ( ٦٠٠ ) هەزار دەنگی لە احمدی نەژاد کەمتر بوو ، ئەگەر قوتابیان بایکۆتیان نەکردایە یان " موعین " کە چوار ملیۆن دەنگی هێنا رکابەری (بەقازانجی ) کەروبی نەکردایە ، ئەوا کەروبی لە خولی یەکەمدا براوە دەبوو .
کاتێک بەشداری لە هەڵبژاردندا ئەنجامی هەیە
ئەو نمونانەی سەرەوە ئەنجامە نیگەتیڤەکانی بایکۆتی هەڵبژاردن پیشان دەدات ، بەڵام بریاری بەشداری کردن ، ئەنجامێکی گرنگتری هەیە : لەوانەیە حزبی ئێوە بە کردەوە ئەنجامێک بەدەست بێنێت لەوە زیاتر کە چاوەروانی بوون ، لە ئەلبانیا ، هەرەشەی بایکۆتی سۆسیالیستەکان حکومەتی " سالی بریشا " ی ناچار بەگۆڕینی یاسا کێشە لەسەرەکەی هەڵبژاردن کرد پاش ئەوە سۆسیالیستەکان بڕیاری بەشداری هەڵبژاردنیاندا و توانیان شکست بە حزبی دیموکرات بێنن ، سالی بریشا کە زۆرینەی پەرلەمانی لە دەستدا ، دوای مانگێک کەوتە ژێرەوە .
مورگان چوانگیرای لە "بزوتنەوەی دیموکراتی گۆڕان " بووە خاوەنی دەسکەوتی بەشداری هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٠ زیمبابۆی . بزوتنەوەی دیموکراتی گۆڕان وانەی لەهەڵەی بەشداری نەکردنی هەڵبژاردنەکانی ١٩٩٥ وەرگرت ، کە بوە هۆی ئەوەی رۆبەرت موگابێ لە کۆی ١٢٠ کورسی پەرلەمان ١١٧ کورسی بباتەوە ، بۆیە چوانگیرای هاتەسەر ئەو بروایەی کە بەشداری هەڵبژاردنە کانی ساڵی ٢٠٠٠ بکات ، لەو کاتەدا دەیوت " بایکۆت واتە دەبیتە یاری دەستی موگابێ " و درێژەدانی بێ مەرجە بەتەمەنی حکومەتی " یەکێتی نەتەوەیی ئەفەریقای زیمبابۆی " .
لەو گروپە سیاسیانەی کە گوایە پێشتر وانەیان لە ئەنجامەکانی بایکۆت وەرگرتوە ، هیزەکانی ئیسلامی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراستە ، رابەرانی رژێمە دەسەڵاتخوازوکۆنسەرڤاتیڤەکانی ناوچەکە هەمیشە گومانیان لەم هێزانە هەبوەوبە درێژایی مێژو رێگریان کردوە لە هاتنە پێشەوەیان .
لە بەحرەین کۆمەڵەی شیعەی ناسراو بە " الوفاق " ساڵی ٢٠٠٢ بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی یاسادانانی کرد ،
ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی بوو دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەو ولاتە لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن "ئەمیر " ەوە ، دەستەیەکی یاسادانانی دانا بوو کەهەر خۆی ئەندامەکانی بۆ دیاری دەکرد ، پاش بایکۆتەکەی " الوفاق " ئەنجومەن لەنێوان سیکۆلارو ئیسلامیە سوننەکاندا دابەش بوو ، ساڵی ٢٠٠٦ کاتێک " الوفاق " بڕیاری بەشداری هەڵبژاردنیاندا ، نەک هەر ئەو هاوکێشەیە هەڵوەشایەوە بەڵکو لە کۆی ٤٠ کورسی ١٨ کورسیان بردەوە و شکستیان بەهەردو بلۆکی ئیسلامی سوننی وسیکولارە سەربەخۆکان هێنا .
ئیسلامیەکانی ئەردەنیش پاش چەندین بایکۆت دواتر کەڵکیان لەبەشداری کردن وەرگرت ، ساڵی ١٩٩٧ " بەرەی کاری ئیسلامی " گەورەترین هێزی ئۆپۆزیسیۆنی پەرلەمانی ئەردەن بوو کەلە کۆی ٨٠ کورسی خاوەنی ١٦ کورسی بوون ، بەم پیگەیەوە ، بۆ نارەزایەتی دەربڕین بەرامبەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن کە بە قازانجی سەرۆک خێڵەکان بوو بریاری با یکۆتی هەڵبژاردنیاندا ، ئەنجامەکەش هەر ئەوەبو کە چاوەروان دەکرا ، بوە هۆی کەمبونەوەی نوینەرانی ئیسلامیەکان لەدەسەلاتی یاساداناندا ، تاساڵی ٢٠٠٠ ئەم هێزە لەکۆی ٨٠ کورسی پەرلەمان خاوەنی تەنها ( ٥ ) کورسی بوون ، بەبەراورد بە ساڵی ١٩٩١ کەخاوەنی یەک لەسەر سێی کورسیەکان بوون .
بەرەی کاری ئیسلامی لەو بڕیارە پەشیمان بوەوە ، گەیشتە ئەو بڕوایەی کە جەماوەری خۆی لەنیو دەزگاکانی دەوڵە ت وهاوسۆزی پێشتری لەنیو خەڵکدا لەدەستداوە ، ئەم هیزە هەڵەی خۆی دۆزیەوەو لەگەل ئەوەشدا یاسای هەڵبژاردن گۆرانکاری تیانەکرابوو ، بریاری بەشداری هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٣ دا ، ئەمجارەیان بوبە خاوەنی ١٧ کورسی و بەهێزترین حزبی ئۆپۆزیسیۆن ، بەم شێوەیە کەڵکی لەبەشداری هەڵبژاردن وەرگرت .

