کاڵکان: تەنها ئازادى ئۆجەلان شەڕڤان لەچیا دەهێنێتە خوارەوە

7 كاتژمێر لەمەوپێش
دوران کاڵکان ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری هیچ لێگەڕینێکی چارەسەری نییە، دەستبەرداری عەقڵێتی نکۆڵی و لەناوبردنی کوردان نەبووە و گوتی: "جگە لە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ هیچ شتێک ناتوانێ شەڕڤانێک لە چیا بهێنێتە خوارەوە. پێویستە هەمووان بە درووستی قسەبکەن."
ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، دوران کاڵکان لە بەرنامەیەکی مەدیا خەبەر تیڤییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ـی تشرینی یەکەم و پێشهاتە سیاسییە هەنووکەییەکان کرد.
"سەرەتا ڕێز و خۆشەویستی خۆم بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەربڕم، بەڕاستی بۆ هەمیشە سڵاوکردنی حەق دەکات، یانی بەرخۆدانی سەرومرۆڤایەتی نیشان دا. وا ماوەی ٢٧ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لەژێر سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریدا بە ئارامگری، بڕیارداری، بەجۆش و ڤینەوە درێژە بە تێکۆشان دەدات. بە واتایەکی دیکە بۆ هەموو ئەوانەی تێناگەن و دەرهێنانیان لەم دۆخی نەزانییە و گەرانەوەیان بۆسەر ڕێگەی تێگەیشتن، بەبێ ماندووبوون هەزاران جار هاوار دەکات. شتی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە هێشتایش هەندێک لایەن ئەمە نابینین و لە ئاستییدا کوێر و کەڕن. نە باش تێگەن و نە دەبیستن. بە جەختکردنەوە نایانەوێ تێبگەن. نابێت کێشە وەک پرسی دەیانەوێ-نایانەوێ باس بکرێت. دژبەریی هەیە، دژبەریی ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی هەیە. ئەوانە بوونیان هەیە کە لەسەر شەڕ و دیکتاتۆری و ڕانتخۆری... درێژە بە تەمەنی خۆیان دەدەن. هەرچی دەبێت گرنگ نییە مرۆڤ دەتوانێ ئەمانە بە ڕانتخۆری جەنگ ناوبنێت. خۆ گێلکردنیان خستووەتە لایەکەوە و بە هەموو شێوەیەک لە دژی ڕێبەر ئاپۆ دژایەتی دەکەن. هەڵبەتە بۆ ئەمەش ئەوەی نەشێ کردیان. خودی ڕێبەرێتی خۆیشی باسی کرد، دەڵێت؛ "ڕێکخستنێک کە هەموو جیهان نەیدەتوانی پاشگەزی بکاتەوە، من بڕیاری کۆتایهێنان بە کاروچالاکییەکانیم دا." بەڕاستیش ساڵانێکە و جیهان یەکی گرت و لە ئاست پەکەکە شەڕی کرد، ناتۆ لە ساڵی ١٩٨٥ەوە لە دژی گەریلاکانی پەکەکە شەڕ دەکات. ڕێک ٤٠ ساڵە یەکەمین هێزی جیهانی بوو، بۆ مەگەر توانیان کۆتای بە گەریلا بهێنێ؟ مەگەر توانی پەکەکە تەسفییە بکات؟ بە دڵنیاییەوە نەیتوانی و واقع دیارە. ڕێبەر ئاپۆ کۆتای بە تێکۆشانی چەکداری و هەبوونی ڕێکخستنی دا. پەکەکەی گەیاندە ئەم خاڵە لە تێکۆشان. هەندێک لایەن لە بری ئەوەی ڕێزی ئەمە بگرێت کەچی لە هێرشکردندایە. بە جوانی ئەم دۆخە لێکنادەنەوە. باش لە بیرمە لە ئاگربەستی ١٩٩٣دا، ئەو کاتە ڕێبەر ئاپۆ بە جلوبەرگی مەدەنییەوە دووەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا. هەندێک لایەن لێیان پرسیبوو بۆچی جلی سەربازیت لەبەرنەرکدووە؟ ڕێبەر ئاپۆیش لە وەڵامدا گوتبووی، "گەر دەتانەوێ ئەوا لە ژوورێکی دیکە لەبەری دەکەم. بەڵام پێمگوتن بۆ مەگەر ئەمەتان دەوێ." هەرخۆی ئەوەی ئەو دۆخەیان دەوێ بوونیان هەیە.
جا بۆیە دەڵێم؛ من ئەمە دەڵێم؛ وتەیەک هەیە کە زۆرجار لە تورکیادا بەکاردەهێنرێت و دەڵێت "هیچ گۆڕانکارییەک لە بەرەی ڕۆژئاوا نییە (تورک). بەرەی ڕۆژهەڵات (کورد) بەبێ هیچ کێشەیەک کاردەکات. بۆ ئاشتی و دیموکراتیزەکردن، لە یەک ساڵی ڕابردوودا شتگەلێک کە کەس ناتوانێت بیکات و خەیاڵی بۆ نەکات، بەدیهاتووە. لە چەند مانگی ڕابردوودا بەدەست هاتوون. بەڵام هیچ شتێکی نوێ نییە، هیچ گۆڕانکارییەک لە بەرەی باکووردا نییە. مەبەستم ئەوەیە سەیرە، پارێزەران چوون بۆ دیداری ئیمراڵی. ڕۆژێک پێش ئەو بەرانامەیەیی پێشووم، پارێزەران دووبارە چوون بۆ دیدار، دوای ٦ ساڵ. دوای مانگێک جارێکی دیکە پارێزەرەکان دیداریان ئەنجام دا. لەو کاتەدا باسمان کرد. وەک ئەوەی ڕووداوێک بێت کە دەبێ ئاهەنگ بگێڕدرێت، هەواڵ لەسەری دروستکرا. بەڵام ئەمە دیدارێکی سروشتیی و ئاسایی پارێزەرانە. نەک یەکجار لە مانگێکدا دەبێتی زیاتر ڕووبدات. بە واتایەکی تر بە پێی یاساکانی تورکیا بەم شێوەیەیە. بەڵام سیستەمێک دامەزرا کە هەمیشە هەموو شتێک قەدەغە کرابوو و دواتر دوای ٦ ساڵ، دیداری پارێزەران ئەنجام دەدرێت، دەڵێن با هەمووان دڵخۆش بن. با ڕووداوێکی گەورە بێت و هەواڵ بێت. ئەم دۆخە دەهێننە ئەم ئاستە و لە کۆتاییدا دەڵێن هەموو ڕۆشتنێک بۆ ئیمراڵی ڕووداوێکی گەورەیە و کاریگەری لەسەر هەموو لایەک هەیە. ئێوە ئەمە دروست دەکەن. ئەم سیستەمەی کە ئێوە دامەزراندووە، ڕێگا بۆ ئەمە خۆش دەکات. ئایا هیچ لایەنێک هەیە کە تێنەگەیشتبێت؟ ئێمە باسی ئەمە دەکەین؛ هیچ گۆڕانکارییەک لە گۆشەگیری لەسەر ئیمراڵی ڕووی نەداوە و بەردەوامە. بەڵێ، گۆشەگیرییەکە تا ڕادەیەک لاواز بوو. بەم مانایە لە بارودۆخی ئێستادا یاساکان بەشێکی جێبەجێ دەکرێن.

