سەرەتای پەراوێز خستنی بەغدا 

9 كاتژمێر لەمەوپێش



عەبدوڵا ڕیشاوی

گەورەترین کونسوڵگەری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە هەولێر  نەک لە بەغدا قسەو باسی زۆر هەڵدەگرێ، رونترینیان  قورسکردنی پێگەی هەرێمە بەسەر بەغدا دا

هەر لە ئێستاوە بەم هەنگاوە ویلایەتە تەکگرتوەکانی ئەمەریکا بێ منەتی خۆی لە بەغداو بەشەکەی دیکەی عێراق راگەیاندوە 

راستە واشنتن ناچار نیە بە ئاسانی دەستبەرداری بەغدا ببێت بەڵام وەک لێدانی پێشوەختە لە ئێستاوە واشنتن پێگەی بەغدای لە هاوکێشەی عێراقدا لاواز کردوە 

ئیدارەی ئەمریکی بەم هەنگاوە سەلماندی ئەو لە عێراقە، جا بەغدا بخازێ یا نەخازێ.
ئەو نەهاتوە کە بڕوا بەڵکو دەمێنێتەوە و  هەولێر لە بری بەغدا دەکاتە سەنتەری بەرێوەبردنی سیاسەت و کاروبارەکانی خۆی 

ئەمەش رون و رەوان پەراوێزخستنی بەغدایە وەک چەقی بڕیار لە عێراق و ناوچەکەدا ئەو ڕاستیەش وردە وردە دەردەکەوێ
بەتایبەت کە ئێستە دەبینین بۆ غازو بەوتیش کوردستان بوەتە ناوەندێکی گرنگی ئەمریکایی.

بەغدا بەم پەراوێزخستنەوە ئیدی بۆ ئەمریکیەکان نابێتە سەر ئێشەیەکی گەورە دێتەوە باوەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و واشنتن  سەر سەرو سەرچاو ، ناشیەتەوەو دەکەوێتە لای ئێران، بۆ واشنتن کێشەیەکی ئەوتۆ نابێ 

جا ئەمە  هەنگاو و سیاسەتی ئەمریکیەکانە ماوەتەوە ئەوەی کورد خۆی چۆن وەبەرهێنانی گەورەی مێژویی لەم دۆخانەدا دەکات؟

  بەسەنتراڵ کردنی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەدا ئەرکی سیاسیە کوردەکان قورستر دەکات  پلانیان چیەو چی دەکەن؟ 
چۆن سیاسەتێکی فراوانترو عەقڵانی تر و گەورەتر سەرڕێ دەخەن بۆ بونیادنانی کوردستان و حوکمڕانیەک گەورەتر لە بەغداو گەورەتر لە کونسوڵگەری؟  
چو کە ئەمە کۆتایی رێگاکە نیە و هێشتا ماویەتی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار