ئێران خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکاتەوە، ئەمجارە چینیشی لەگەڵە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



گەڕی دووەمی شەڕەکە کەی دەستپێدەکات؟
ئامادەکردنی هاوڵاتی 

ئەمانە قسەی یۆرام ئیتینگەر، راوێژکاری پەرلەمانی ئیسرائیلە و دەڵێت، ئەمجارە ئێران بەهێزێکی گەورەتر خۆی ئامادە کردووەتەوە و سەکۆ موشەکییەکانی نۆژەنکردووتەوە، گرووپەکانی بەرەی مقاومە و حزبوڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەنی پڕ چەک کردووە.

هەر ئەوەش نا رۆژنامەی  یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت ئیسرائیل نووسیویەتی، ئێران دەستی کردووتەوە بە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی شل بۆ موشەکەکانی و هەرەوەها 10 بۆ 12 کەشتی لە چینەوە بۆ هاتووە کە جۆرێکی تایبەتی سۆدیۆمی تێدایە و لە بواری مووشەکی بالیستیکیدا بەکاردەهێنرێت، ئەو بڕەی لە چینەوە بۆی هاتووە بە نزیکەی دوو هەزار تۆنە و بەشی 500 مووشەکی بالیستکی دەکات. 

رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تەنها لەسەر کات ماوە، ئێران کار دەکات بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر هێرشێکدا دوو هەزار مووشەک لە یەککاتدا هەڵبدات.

رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، ئێران بەشی 11 چەکی ئەتۆمی یۆرانیۆمی پیتاندووە و بەردەوامیش مووشەک و درۆن بۆ گرووپەکانی سەر بەخۆی دەنێرێت.
لەسەر چاککردنەوەی شوێنە زیان پێگەیشتووەکانی شەڕە 12 رۆژەکەی ئێران و ئیسرائیل، دەزگای پەخشی ئیسرائیل دەڵێت، ئێران هەر زوو سەکۆ مووشەکییەکانی چاککردووەتەوە و ئێستا سەرقاڵی ئەوەیە چەک بۆ حزبوڵا، مووشەکی بالیستیکی و درۆن بۆ حوسییەکان بنێرێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگیریی ئیسرائیل [مۆساد]، تێبینی چەند کەشتییەکیان کردووە کە چەکیان بۆ گرووپەکانی نزیک لە ئێران ناردووە.
تایمز ئاشکرای کردووە، رەنگە ئیسرائیل بەر لە کۆتایی ساڵ هێرش بکاتەوە سەر دامەزراوە ئەتۆمیی و سەکۆ مووشەکییەکان و سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئەوەی ئێران توانای نەبێت بەرگری لە خۆی بکات. 

لە 13ـی حوزیران ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و ئۆپەراسیۆنەکەی بە "هەستاوەنەی شێر" ناوبرد و ئێرانیش لە زاری خامنییەوە کردی بە  "بەڵێنامەی راستگۆیی سێیەم".

هەرچەند ژمارەی کوژراو بریندارەکان لە هەردوولا بە تەواوی ئاشکرا نەکرا، بەڵام ئێران دەڵێت، هەزار و 62 کوژراومان هەیە و ئیسرائیلیش دەڵێت 28 کەس لە وڵاتەکەی کوژراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار