ڕێککەوتنی نهێنی ئاسایش و ئابووری لەنێوان ئەمریکا، ئیسرائیل، لوبنان، و سوریا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



کارۆخ سەید ڕزگار 

کۆبونەوەکانی ئەحمد شەرع سەرۆکی سوریا و جۆزێف عەون سەرۆکی لبنان لەگەڵ ئەمریکا و ژێربەژێر لەگەڵ ئیسرائیل  ئاماژەکردن بە بوونی وتووێژ و ڕێککەوتنی شاراوە لەنێوان واشنتۆن، تەلئەبیب، بیروت و دیمەشق.

خاڵی سەرەکی: جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم گفتوگۆیانە دوور لە کۆنکاری عەرەبی و وڵاتانی وەک تورکیا و ئیران لە ناوچەکە بەڕێوەچووە کە ئەمەش سروشتی نهێنی و نائاسایی ڕێککەوتنەکە دەردەخات

ئاماژەدان بە دوو بواری سەرەکی ڕێککەوتنەکە: ئاسایشی سنوورەکان و هاوکاری ئابووری
پرسیاری سەرەکی: ئەم ڕێککەوتنە چ کاریگەرییەکی لەسەر هاوسەنگی هێز و داهاتووی ناوچەکە دەبێت

ناوەڕۆک شیکردنەوەی لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە
ئاسایشی سنوورەکان سنووری لوبنان-ئیسرائیل و لوبنان-سوریا

هێورکردنەوەی سنووری لوبنان-ئیسرائیل:
داواکاریی ئیسرائیلییەکان: گەرەنتیکردنی دوورخستنەوەی گرووپە توندڕەوەکان وەک حیزبوڵڵا و گورپە جیهادیەکانی سورکیان کە لە سنوور ئەحمد شەرع کاردەکەن لە سوریا.

ڕۆڵی ئەمریکا: وەک ناوەندی نێوانگیر و گەرەنتیکەر
کۆنترۆڵی سنووری لوبنان-سوریا

مەبەست ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی چەک و ماددە هۆشبەرەکان و جووڵەی گرووپە چەکدارەکانە
ڕۆڵی سوریا: پابەندبوون بە ڕێکارەکانی کۆنترۆڵی سنووریە

هاوکاری ئابووری و پرۆژە هاوبەشەکان
یارمەتی ئابووری بۆ لبنان پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی و پڕۆژەی ژێرخان وەک کارەبا، گاز لە بەرامبەر پابەندبوون بە مەرجەی ئاسایشیی سنورەکان
دەرفەتە ئابوورییەکانی سوریا چاوپۆشیکردن لە سزاکان بۆ پڕۆژە سنووردارەکان یان ئاسانکاری بۆ بازرگانی سنوری

پڕۆژەی وزە: ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر هێڵی گازی ئیسرائیل یان میسر کە بە لبنان و سوریا تێپەڕ دەبێت وەک هێڵی گازی عەرەبیی “

لێکەوتەکان و کاردانەوەکان
ئەمریکا: جەختکردنەوە لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و لاوازکردنی کاریگەری ئێران و تورکیا دەکات
ئیسرائیل: بە بەدەستهێنانی ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت و بە لە هەمانکات بە بەدیهێنانی ئاسایشی نیشتیمانیی خۆی دەزانێت “

لبنان: هەناسەیەکی ئابووری و دەستکەوتی ئاسایشی، سەرەڕای ناڕەزایەتی ناوخۆیی.
سوریا: دەستکەوتی سیاسیی و ئابووری نهێنیی لە دۆخێکی گۆشەگیریدا.

کاردانەوەی جیهانی عەرەبی
توڕەیی و گومان: هەستکردن بە پەراوێزخستن و شکاندنی یەکگرتوویی کۆنکاریی عەرەبی
پێشێلکردنی دەستپێشخەریی ئاشتی عەرەبی ئیسرائیل: لەبەرئەوەی وتووێژەکان لەدەرەوەی چوارچێوە فەرمییەکان ئەنجام دراون
سەرئەنجام 

پوختەی بابەتەکە: دووپاتکردنەوەی گرنگی ڕێککەوتنە نهێنییەکە و کاریگەریی گۆڕانی هاوسەنگی هێزە ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی سەقامگیری درێژخایەن یان قووڵکردنەوەی دابەشبوونە ناوچەییەکان

وتەی کۆتاییم: جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم ڕێککەوتنە، هەرچەندە نهێنییە، بەڵام نەخشەی سیاسی و ئابووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەگۆڕێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار