سودانى: كاتی ئەوەیە هەمواری یاساكانی موچە و دەرماڵە بكەین
2 مانگ لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەت بەرەو جێگیرکردنی نرخی دراو هەنگاو دەنێت نەک ناوەناوە گۆڕینی، جەختیش دەکاتەوە کە یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 108 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەر عێراقیش 47 تریلیۆن دینارە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییەی حکومی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 108 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، یەدەگی زێڕی عێراقیش لە 130 تۆنەوە بۆ 172 تۆن بەرزبووەتەوە، کۆی قەرزی دەرەکی عێراقیش 10 ملیار و 56 ملیۆن دۆلارە، کۆی قەرزی ناوخۆش 34 تریلیۆن دینارە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە:
🔹پێشبینی دەکەم چیتر پەنا بۆ بودجەی سێ ساڵە نەبەین.
🔹بودجەی عێراق لە ساڵی 2024دا 24 ملیار دۆلار بووە.
🔹ژمارەی فەرمانبەران لە ساڵی 2025دا چوار ملیۆن و 550 هەزار فەرمانبەرە.
🔹ژمارەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دوو ملیۆن و 960 هەزار کەسە.
🔹 (43)ملیۆن هاوڵاتی سودمەندن لە پسوڵەی بەشە خۆراکی.
🔹 چوار ملیۆن و (500) هەزار کەسی ناشایستە بەشە خۆراکیان وەرگرتبوو.
🔹 ساڵانە زیاتر لە 22 ترلیۆن دینار بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا خەرج دەکرێت.
🔹 ساڵانە 6 ترلیۆن دینار بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی تەرخان دەكرێت.
🔹 لە بودجەی ساڵانە بڕی 12 ترلیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان دەکرێت.
🔹چاکسازی بەرچاومان كردووە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و بەفیڕۆدانی دارایی.
🔹 پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی پێشووی کارەبادا بووە هۆی پاشەکەوتکردنی 43%ی تێچووی پێشوو.
🔹هەندێک رێکخستنی دامەزراوەیی رەتدەکەنەوە، چونکە لەسەر ئاژاوە دەژین.
🔹 سیستەمی ئەسیكۆدا بە ڕوونی جێبەجێ کراوەو کۆنترۆڵی دەروازەو گومرگی هەیە.
🔹 کارمان کرد بۆ کاراکردنەوەی سیستمی باج بە شێوەیەک کە زیان بە هاووڵاتیان نەگەیەنێت.
🔹 هیچ وڵاتێکی جیهانی نییە قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی نەبێت.
🔹هەموو ئەو بودجانەی لەلایەن حکومەتەکانی پێشووەوە پەسەندکرابوو، کورتهێنانی دارایی هەبووە.
🔹 کۆی قەرزی دەرەکی 10 ملیارو (56) ملیۆن دۆلارە.
قەرزی دەرەکی عێراق لە نێو وڵاتانی ناوچەکەدا کەمترین ئاستە.
🔹 قەرزی ناوخۆ نزیکەی ٣٤ ترلیۆن دینار.
🔹 حکومەتی داهاتوو بەهۆی کورتهێنانەوە ناچار دەبێت قەرز بکات.
🔹 دەكرێت قەیرانی دارایی بە بێ زیانگەیاندن بە هاووڵاتیان تێپەڕێنرێت.
🔹 دۆخی دارایی عێراق جێگیرەو یەدەگی دراوی بیانی بۆ 108 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
🔹 یەدەگی زێڕی عێراق لە 130 تەنەوە بۆ 172 تەن زیادی کردووە.
🔹 رێژەی هەڵاوسان لە 7.5% بۆ 2.7% دابەزیوە.
🔹 حکومەت توانیویەتی کەلێنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو کەم بکاتەوە.
🔹خواستی سەقامگیریمان هەیە لە جێگیرکردنی نرخی ئاڵوگۆڕ و نەگۆڕینی هەموو كاتە نا كاتێك.
🔹پشتگیریمان لە چاکسازی لە بانکە ئەهلییەکان و گەڕانەوەیان بۆ بازاڕ کرد..
🔹کاتی ئەوە هاتووە پێداچوونەوە بە نایەکسانیەکانی پێوەرەکانی مووچەی کەرتی گشتیدا بکرێت.
🔹 (34)یاسا و فەرمانی تایبەت بە مووچەی کەرتی گشتی هەیە.
🔹 یاساکانی تایبەت بە دەرماڵەی زیادە کە زیاتر لە 60%ی مووچە پێکدەهێنن، دەبێت هەموار بکرێتەوە.
🔹 (50%) کاتەکانم بۆ چاودێریکردن و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت تەرخانکراوە.
🔹مۆڵەتی وەبەرهێنانمان بەخشیوە بە بەهای 100 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەکانی ئێستا.
🔹 وەبەرهێنان هەیە کە لە گفتوگۆدایە کە زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلارە.
🔹 (66)شەقام لە شاری سەدر پەرەپێدەدرێت لە بەرامبەر مۆڵەتی وەبەرهێنان بە بڕی 200 دۆنم.
🔹 پرۆژەی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک بەهای 26 ملیار دۆلارە.
🔹 بەهۆی شەفافیەتی ئەو ڕێکارانەی کە حکومەت پەسەندی کردبوو، کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل گەڕایەوە.
🔹 کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل و شیڤرۆن و هالیبێرتۆن خاوەنی تەکنەلۆژیا و تەکنیکە مۆدێرنەکانن.
🔹 شارە نیشتەجێبونەکان بژاردەی جێگرەوە بۆ هەموو چینە کۆمەڵایەتییەکان دابین دەکەن.
🔹 سوتانی غازی هاوەڵ دەبووە هۆی زیانی ساڵانەی ٥ ملیار دۆلار.
