کەجەکە: پێویستە خاوەندارێتیکردن لە ڕۆژئاوا بەردەوام بێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



کەجەکە: لە ڕۆژئاوا ئاگربەست و ڕێککەوتنێک هەیە. بەڵام هێشتا دیار نییە ئاگربەست و ڕێککەوتنەکە درێژە دەکێشێت یان نا. تا ڕەوشی ڕۆژئاوا ڕوون دەبێتەوە و مافی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان مسۆگەردەبێت، پێویستە خاوەندارێتیکردن لە ڕۆژئاوا بەردەوام بێت.

ڕاگەیاندراوی هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەم جۆرەیە:

"لە کۆبوونەوەی ٤ـی کانوونی دووەم لەنێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و شاندی دیمەشقدا، ڕێککەوتنێکی گرنگ کرا، بەڵام وەزیری دەرەوەی دیمەشق دەستوەردانی کرد و بێ ئەوەی هیچ لێدوانێک بدرێت، کۆبوونەوەکە کۆتایی هات. لە ٥ـی کانوونی دووەم ئەمریکا و فەرەنسا و هەتەشە و تورکیا لە پاریس ڕێککەوتن. لە ـ٦ی کانوونی دووەم بە چەکی قورس هێرش کرایە سەر گەڕەکە کوردنشینەکان لە شاری حەلەب. لە بەرامبەر بەخشینی باشووری سووریا بە ئیسرائیل، پیلانگێڕییەێکی نێونەتەوەیی بۆ تەسفیەکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ کرا. هێرش بۆ نەهێشتنی ئەو سیستەمە کۆمەڵگەپارێز و دیموکراتیکە دەستی پێ کرد کە کوردانی سووریا لەگەڵ عەرەب و سریان و چەرکەز و تورکمان و گەلانی تر دایانمەزراندووە. ئەو هێزانەی دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندیی خۆیاندا نابینن، ئەم پیلانگێڕییەیان دژی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێکرد. هێرشی سەر دیموکراتیکبوون گۆڕا بۆ هێرشی سەر کورد. بەم شێوەیە، سیاسەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیسانەوە لەسەر بنەمای چارەسەرنەکردنی پرسی کورد کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هێرشەکە تەنها لەسەر ڕۆژئاوا-باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نییە، بەڵکوو هێرشێکە بۆ سەر دەسکەوتە هاوبەشەکانی هەموو کوردان و گەلان.

ئامانجی ئەم پیلانگێڕییە دەستپێکردنی شەڕی کورد و عەرەب بوو. بەڵام بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم فیتنەیە کە پیلانگێڕییەک بوو دژی گەلان، قەسەدە لە دێرەزۆر و ڕەقە و تەبقە کشایەوە. بەم شێوەیە ئەو هێزانەی دەیانویست شەڕی کورد و عەرەب دەستپێبکەن، ئامانجەکەیان نەپێکا.

لە بەرانبەر هەتەشە و چەتە هاوکارەکانی کە دەوڵەتی تورک پشتیوانیان دەکات و دەیانەوێت سیستەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک نەهێڵن و کوردان قڕبکەن؛ قەسەدە و گەلی ڕۆژئاوا دەستیان بە بەرخۆدان کرد. هێرشکەران لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان وەستێنران. ئەم بەرخۆدانە داوای لە گەلی کوردستان و هێزە دیموکراتیەکان کرد کە وەک بەرخۆدانی کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤ ڕاپەڕن، لە چوار بەشی کوردستان گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان بە ژمارەیەکی زۆرتر و بە ئیرادەیەکی گەورەتر لە ڕاپەڕینی ٢٠١٤، ڕاپەڕین. ئەم سەرهەڵدانە هێزێکی زۆری بە بەرخۆدانەکە بەخشی. ڕای گشتی دیموکراتیکی جیهان دژی ئەم هێرشە وەستایەوە کە هێرشێک بوو دژی دیموکراتیکبوون و دەسکەوتەکانی گەلی کورد. تەنانەت هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەش ڕاپەڕین کە بەشداربوون لەم پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەدا، فشاریان لە حکومەتەکانی خۆیان کرد و داوایان کرد هێرشەکان بوەستێنن. بەرخۆدانی قەسەدە و گەلی ڕۆژئاوا و ڕاپەڕینی گەلەکەمان لە چوار بەشی کوردستان و هێزەکانی دیموکراسی، وایکرد لە ٣٠ـی کانوونی دووەم ڕێککەوتنێک بکرێت.

ڕێبەر ئاپۆ پێش ٤ـی کانوونی دووەم، لە چوارچێوەی ئینتیگراسیۆنی دیموکراتیکدا، پرۆژەیەکی چارەسەری پێشکەش بە ئیدارەی ڕۆژئاوا کرد، لەم چوارچێوەیەدا لە ٤ـی کانوونی دووەم ڕێککەوتنێک کرا. دوای ئەوەی ئەم پرۆژە چارەسەرییەی ڕێبەر ئاپۆ تێکدرا، ڕێبەر ئاپۆ هەوڵیدا بە هەر ڕێگەیەک بێت، ڕێککەوتنێک بۆ وەستاندنی شەڕ بخاتەڕوو. هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ و هۆکارەکانی تر، بە ڕێککەوتنی ٣٠ـی کانوونی دووەم گەیشتە ئەنجام.

هاوشانی بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە، گەلی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان چەکیان هەڵگرت و ڕۆڵی گرنگیان گێڕا ڕێگرتن لە بەدیهاتنی ئامانجی هێزە قڕکەرەکان. شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا، ڕۆحی ئازادیخوازیی لەنێو کۆمەڵگەدا پتەوتر کرد و وایکرد بەرخۆدانی ئازادی شکست نەهێنێت.  

کوردەکان بە هەمووانیان نیشاندا کە بوونەتە نەتەوەیەکی دیموکراتیک

لە چوار بەشی کوردستان و ئەورووپا گەلەکەمان بەشداریی سەفەربەرییان کرد کە لە ڕۆژئاوا ڕاگەیاندرا. گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک بە یەکگرتوویی ڕاپەڕین. ئەم ڕاپەڕینە بەرئەنجامی بەرخۆدانی سەد ساڵە و ڕاستی شەڕی ئازادیی دەیان ساڵەی گەلێکە. ئەو تێکۆشانەی کە ئێمە بە قوربانیدانی مەزن لە چوار بەشی کوردستاندا لە چوارچێوەی هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا بەڕێوەمان برد، بووە مایەی یەکبوونی گەلەکەمان، ئەم ڕۆحی یەکێتییە لە چالاکییەکانی خاوەندارێتیکردن لە ڕۆژئاوا بەوپەڕی بەهێزییەوە خۆی نیشاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار