بەیانیان باڵامان لە ئێواران بەرزترە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەوڵبدە لە بەیانیاندا باڵات بپێویت پاشان لە ئێوارەدا ، توشی سەرسوڕمان دەبیت کە بۆت دەرەکەوێت لە بەیانیاندا یەک سانتیمەتر درێژتریت وەک لە ئێواران.

هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە لە باڵاماندا بۆ هێزی کێشکردنی زەوی دەگەڕێتەوە.

لە ڕۆژدا بەهۆی ئەوەی مرۆڤەکان چالاکن و بەشێکی زۆری کاتەکان بە پێوەن بۆیە کڕکڕاگەی ئەژنۆو دەست و شوێنەکانی دیکەی جەستەمان لەگەڵ کاتدا پەستان دەچێتە سەری و دەچێتەوە یەک  هاوکات ئەو ژێیانەی کە دەوری جومگەکانیان داوە دەگوشرێن بەهۆی ئەو فشارەی هێزی ڕاکێشانی زەوی دەیخاتە سەریان بەم شێوەیەش باڵات لە ئێواراندا یەک سانتیمەتر کەمترە وەک لە بەیانیان.

هاوکات لەبەر ئەوەی درکەپەتەکانی پشتیشمان لە 33 بڕبڕە پێک هاتووە و بەم جۆرە یارمەتی دانیشتن و ڕاوستان و ڕۆیشتنمان دەدەن ، ئەوا پشتیشمان ڕۆڵێکی کارا دەگێرێت لەم بابەتەدا.

لەنێوان بڕبڕەکانی دڕکەپەتکیشدا ڕ ماددەیەکی  نەرم هەیە بەهۆی جووڵەی بەردەوام و کێشی جەستەی خۆمان، ئەم ماددانە پەستان دەچێتە سەریان و کەپس دەبن لەبەر ئەمەش باڵامان کەمتر دەبێتەوە .

هاوکات هۆکارێکی دیکەی ئەوەی لە بەیانیاندا باڵامان بەرزترە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کاتێک دەخەوین، بە ئاسۆیی دەخەوین و چیتر بربرەکانمان لە ژێر فشاری هێزی کێشکردندا نین هەر بۆیە ئەو پەستانەی کە دەچێتە سەریان کەمدەبێتەوەو  شلەی نێوان بڕبڕەکان دەچنەوە باری ئاسایی خۆیان.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ناساش ئەو کەسانەی گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان دەکەن لەکاتی ڕزگاربونیان لە هێزی کێشکردنی زەوی باڵایان نزیکەی دوو ئینج بەرز دەبێتەوە !

 سەرسوڕهێنەرە، وانییە؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار