هاوڵاتی -دەروازەی حاجی ئۆمەران چەند رێنمایەكی هاتووچۆی هاوڵاتیان و بازرگانانى لە رۆژانی سەرژمێری راگەیاند. - سەبارەت بە جولەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کالاکان بەردەوام و ئاسایی دەبیت و داناخرێت. -سەبارەت بە چوونی هاولاتیانی کوردستانی و عيراقى و بیانی لە هەرێمی کوردستا نەوە بۆ وەلاتی ئیران دادەخرێت و رێگە نادرێت   دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران چەند رێنمایەكی هاتووچۆی هاوڵاتیان و بازرگانانى لە رۆژانی سەرژمێری راگەیاند. ئەمڕۆ دووشەممە، دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، سەبارەت بە رۆژانی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان کە  لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی 20 و 21ی تشرینی دووەم بەرێوە دەچیت، ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و گەشتیاران و هاولاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە دەروازەی  نێودەولەتی حاجی ئۆمەران، سەبارەت بە جولەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کالاکان بەردەوام و ئاسایی دەبیت و داناخرێت. وتيشى: سەبارەت بە چوونی هاولاتیانی کوردستانی و عيراقى و بیانی لە هەرێمی کوردستا نەوە بۆ وەلاتی ئیران دادەخرێت و رێگە نادرێت، هەروەها سەبارەت بە گەرانەوەی هاولاتیانی کوردستانی و عێراقى  لە وەلاتی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان کراوە دەبیت و دەتوانن بگەرێنە و بۆ کوردستان. رونیشیكردەوە سەبارەت بە هاتنی هاولاتیانی ئیرانی و بیانی لە ئیرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دادەخرێت و رێگایان پێ نادرێت.

- هەمووان كۆدەبینەوە و قسە لەسەر رەتكردنەوەی تانەكانمان دەكەین. - لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن چەند ڕێکارێکی دیکە دەگرنەبەر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی تانەکانیان.       بەرەی گەل رایگەیاند سەبارەت بە رەتكردنەوەی تانەكانمان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن دەستەی دادوەریی سەر بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە كۆدەبینەوە. فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێدوانێكی تایبەت بۆ هاوڵاتی ئاشكرايكرد هەمووان كۆدەبینەوە و قسە لەسەر رەتكردنەوەی تانەكانمان دەكەین. بەهەمان شێوە سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی دووپاتكردەوە لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کە بریتین لە بەرەی گەل و یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی پەیوەندی و بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان، چەند ڕێکارێکی دیکە دەگرنەبەر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی تانەکانیان. لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە دەرکراوە و بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نێردراوە هاتووە ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەسەڵاتی دادوەری بۆ هەڵبژاردن، هەموو ئەو تانانەی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆی نێردراوە لە ماوەی یاسایی یەکلاییکردووەتەوە. ئاماژەی بەوەش داوە یەکلاییکردنەوە تانەکان بەپێی بڕگەکانی مادەی (10/حەوتەم)  لە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە (31)ی ساڵی 2019 بووە. پێشتر 38 تانە رەتکرابوونەوە، سێ تانە مابوون، ئەمڕۆ ئەوانیش رەتکرانەوە و کۆی گشتی تانەکان 41 تانە بوون کە لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە تۆمار کرابوون و 25ـیان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، سێیان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بووە.

هاوڵاتی -بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف و نرخی جوچکە و چەند هۆکارێکی تر، نرخی مریشک لە چاو پێشتر بەرزبووەتەوە. - پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار بوو، ئێستا بووەتە دوو هەزار و 600 دینار.   نازم عەبدوڵا سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم رایگەیاند بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف و نرخی جوچکە و چەند هۆکارێکی تر، نرخی مریشک لە چاو پێشتر بەرزبووەتەوە. سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رونیكردەوە نرخی عەلەف پێشتر بە 620 هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە 720 هەزار دینار، واتا هەر تەنێک 100 هەزار دینار زیادی کردووە. وتیشی: یەک جوچکە پێشتر بە 35 بۆ 40 سەنت بووە، ئێشتا بووەتە 70 سەنت، ئەمەش هەمووی بارگرانییە لەسەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان. باسی لەوەشکرد پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار بوو، ئێستا بووەتە دوو هەزار و 600 دینار، بەڵام ئەگەر بڕواتە سەرو سێ هەزار و چوار هەزار دیناریش هێشتا لە زیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانە.

هاوڵاتی - بەهۆی ئەو زریانانەی تاكو ئێستا روویان لە فلیپین كردووە نزیکەی هەشت کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە. - زریانەكانی فلیپین بونەتە هۆی وێرانكردنی خانووەكان و بچڕانی تەزووی كارەبا. - خەڵکی فلیپین دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی دارە کەوتووەکان و چاککردنەوەی خانووە زیانلێکەوتووەکانیان.     بەهۆی ئەو زریانانەی تاكو ئێستا روویان لە فلیپین كردووە نزیکەی هەشت کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەوەى ئێستا لە فلیپین ڕوودەدات ئەوە شەشەمین زریانی گەورەیە لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ڕوو لەو وڵاتە بکات و تا ئێستا نزیکەی هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە. رونیشیانكردەوە دوای ئەوەی زریانی (سوپەر مان یی) کە شەشەم زریانی گەورەیە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا فلیپینی گرتەوە، خەڵکی فلیپین دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی دارە کەوتووەکان و چاککردنەوەی خانووە زیانلێکەوتووەکانیان. ڕۆژی دووشەممە، سەرۆک فێردیناند مارکۆس رایگەیاند پاشهاتەکانی مان-یی هێندەی ترسمان لێی هەبوو خراپ نەبوو. مان-یی لە لوتکەی خۆیدا لە ڕۆژی شەممەدا زۆرترین خێرایی بای بەردەوام کە دەگاتە ١٨٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پێش ئەوەی پاشنیوەڕۆی یەکشەممە دووەم جار بگاتە سەر پارێزگای ئۆرۆرا لە باکووری وڵات، خۆی کێشا بە پارێزگای دوورگەیی کاتاندوانێس بەدرێژایی ڕێگاکەی، مان-یی دارەکانی لە ڕەگەوە هەڵکێشا و هێڵەکانی کارەبای هێنایە خوارەوە و خانووە دارەکانی لەت کرد و بووە هۆی دروستبوونی هاتنی با و زەوی لەرزین و لافاو و لە باکووری پارێزگای ئیزابێلاش، لافاو بەشێک لە شاری ئیلاگان ژێرئاوکەوت. کامیلی جیانان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگاکە بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری کاتاندوانس بۆ چەند مانگێک بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو خانووانەی کە کەرەستەی سووکیان تێدابوو تەختکرابوون لەکاتێکدا هەندێک خانوو کە لە کۆنکرێت دروستکرابوون، سەقف و دەرگا و پەنجەرەکانیان وێرانبوون. لە شارۆچکەی بەلەری کەنار دەریا لە شاری ئاورۆرا، هەڵمەتی پاککردنەوە بەردەوامە بۆ لابردنی دارە بڕاوەکان و ئەو پاشماوەیەی کە ڕێگا و ڕێڕەوی ئاویان داخستووە. نیل ڕۆجۆ ئەفسەری فریاگوزاری لە کارەساتەکان دەڵێت: زۆربەی خانووەکان لێرە لە کەرەستەی سووک دروستکراون بۆیە ئێستاش، پێش پشکنینەکە، چاوەڕوانی زیانێکی زۆر دەکەین بەر زۆرێک لە خانووەکانی شارەکە کەوتبێت. بە تێکڕا ساڵانە له فلیپین ٢٠ زریان ڕوو دەدات تێیدا، بەڵام لە دوایین هەفتەی مانگی تشرینی یەکەمەوە شەش حاڵەتی زریانی بەسەردا هاتووە، لەنێویاندا چواریان لەم مانگەدا، کە دەزگای کەشناسی ژاپۆن ڕایگەیاندووە، یەکەمجارە لە مانگی نۆڤەمبەردا ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوو بدات لە دوای تۆمارەکانی ساڵی 1951 ەوە، لانیکەم  163 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین جۆر بەرووبووم لە ناوچەکەدا لەناو چووە و چەندین ئاژەڵیش مرداربوونەتەوە.

هاوڵاتی - دکتۆرە لەنجە دڵشاد پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانى توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بێنێت. - پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر بەدەستهێناوە.   پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانى توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر بەدەست بێنێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستى سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دکتۆرە لەنجە دڵشاد کە خوێندکاری بوردی عێراقی  پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانيه توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بێنێت لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر. شایەنی باسە ساڵی ڕابردووش لە هەمان پسپۆڕی سەنتەری سلێمانی  لەسەر ئاستی ووڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو ڕێژەی دەرچون (100٪) بوو و سێ پزیشکی سلێمانی لە یەکەمەکان بوون بە ناوەکانی( د. نەوا عبدالحمید و د. هەرێز جمیل و د. عادل عثمان).

هاوڵاتی -جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا دەكات بە پشتبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكات. - داواكەی بەنووسراوێكی ڕەسمی ئاڕاستەی بانكی ناوەندی عێراقی كردووە.   جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا لە بانكی ناوەندی عێراقی دەکات بە فەرمی دەست بە تەوتینی مووچە خۆران بکەن. لە نوسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی جێگری پارێزگاری سلێمانی لەسەرە و ئاڕاستەی بانکی ناوەندی عێراقی کردووە، داوا دەکات لە پارێزگای سلێمانی بە فەرمی دەست بە تەوتینی مووچە خۆران بکەن. بەگوێرەی نووسراوەكە كە واژۆی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی لەسەرە و ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە، داوا لە بانكەكە دەكات بە پشتبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكات. لە نووسراوەكەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تایبەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان، داوا لە بانكەكەتان دەكەین، رێكارە پێویستەكانی تایبەت بەو پڕۆسەیە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن. لە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024شدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی تیمێکی یاسایی و ئەندامەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد سکاڵای یاسایی لەسەر (هەژماری من) و رێگری لە جێبەجێکردنی تەوتین تۆمارکرد و لە دواى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانەوە، فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین، فۆڕمى تەوتینی فەرمانبەران و خانەنشینیانیان پڕکردەوە و هەژمارى منیان رەتکردەوە.

هاوڵاتی دەوڵەتی یاسا:   - ده‌بێت سودانى بچێته‌سه‌ر دۆسیه‌ی به‌تالانبردن و پاره‌ تاڵانكراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت. - سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌و پەرەپێدانی بۆرییه‌كی نه‌وت به‌ ئوردن هەنگاو دەنێت كه‌ بۆری عه‌قه‌به‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و ده‌گاته‌ ئیسرائیل.   ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رەخنەی توند لە ئه‌دای كاركردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران دەگرێت. ئیبراهیم ساكینی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ سه‌ر گۆڕانكاری و ده‌ستكاریكردنی كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ی، ده‌بێت بچێته‌سه‌ر دۆسیه‌ی به‌تالانبردن و پاره‌ تاڵانكراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سودانی به‌ یه‌كه‌م به‌رپرسی جێبه‌جێكار له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات به‌رپرسیارێتی ئه‌و گوێگرتن و سیخوڕییه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت كه‌ به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی نوسینگه‌كه‌یدا هاتون، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ری هه‌یه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆڕه‌ سیخوڕیه‌ی كه‌ له‌ ئۆفیسه‌كه‌یدا ئاشكرا بو. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌و پەرەپێدانی بۆرییه‌كی نه‌وت به‌ ئوردن هەنگاو دەنێت كه‌ بۆری عه‌قه‌به‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و ده‌گاته‌ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ش شتێكه‌ كه‌ ناتوانرێت بێ ئاگا بمێنێته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی كه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌بێ تایبه‌تمه‌ندی له‌ بڕیاردانه‌كه‌دا.

هاوڵاتی -زیاتر لە 15 ڕۆژە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوە. - تا ئێستاش وادەی هاتنی مووچەی مانگی 10 دیار نییە. - تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، گەشتی دەرەوەى وڵاتى كردوە.   زیاتر لە 15 ڕۆژە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوە و تا ئێستاش وادەی هاتنی مووچەی مانگی 10 دیار نییە. ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە 15 رۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ناردنی لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغداد، هاوکات زیاتر لە مانگێک بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول تێپەڕ دەبێت و تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10 دیاری نەکراوە. بەپێی زانیارییەكان، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، گەشتی دەرەوەى وڵاتى كردوە و تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ناگەڕێتەوە، هەربۆیە خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم، دوادەكەوێت بۆ دوای بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان. هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ناوەڕاستی مانگی کانونى یەکەم ژمێرەى كۆتایی بودجە دادەخرێت تا ناوەڕاستی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو، هەربۆیە ناردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم كێشەی بۆ دروست دەبێت. بەپێی زانیارییەکان، كێشەیەكی تری بەردەم ناردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەیە کە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق تەواو بوە كە 11 ترلیۆن و نیو بوە، بۆیە بۆ مووچەى ئەو دوو مانگە، پێویستى بە گواستنەوەی پارەیە لە بودجەى وەبەرهێنانەوە بۆ بودجەى بەکاربردن و ئەوەش پێویستی بە ڕەزامەندیی حكومەت و ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هەیە.

كاوە ڕەش   -بەریتانیا سزای 21 ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر پێاوێكی كورد كە بەچەقۆ هێرشی كردووەتە سەر هاوسەرەكەی خۆی. -لە کاتی لێکۆڵینەوەکەدا قوربانییەکە بەئەفسەرەکانی وتووە کەچۆن لە کاتی پەیوەندیی و ژیانی هاوبەشی بەزۆرەملێ کۆنتڕۆڵی کردووە.     هێزەكانی پۆلیس رایانگەیاند دادگایەكی بەریتانیا سزای 21 ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر پێاوێكی كورد كە بەچەقۆ هێرشی كردووەتە سەر هاوسەرەكەی خۆی. پیاوێکی كورد  بەناوی بارز فەیسەڵ تەمەن ٣٠ساڵ دوای چاودێری كردن و گەڕان بەدوای هاوسەری پێشووی خۆی سەرئەنجام لەنزیك قوتابخانەیەکی سەرەتایی بەچەقۆ هێرش دەكاتە سەرى و هەوڵی کوشتنی دەدات،  بەو هۆیەشەوە دادگا سزای ٢١ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند. ‎بەپێی لێدوانی پۆلیس، ئەو پیاوە هیچ ناونیشانێکی دیاریکراوی نیشتەجێ بوونی نەبووە لەبەریتانیا، ئەو لە 21ی ئایاردا هێرشی کردۆتە سەر هاوبەشی پێشوويی، دوای ئەوەی لەسەرانسەری  بەریتانیا چاودێریی كردووەو  شوێن پێی هەلگرتووەو چەقۆی لێداوە. ‎لە کاتی لێکۆڵینەوەکەدا قوربانییەکە بەئەفسەرەکانی وتووە، کەچۆن لە کاتی پەیوەندیی و ژیانی هاوبەشی لەگەڵ بارز فەیسەڵدا بەزۆرەملێ کۆنتڕۆڵی کردووەو  لەترسدا ژیانی بەڕێكردووە. ‎هەربۆیە بەتاوانی پەلاماردان بەچەقۆو هەوڵدان بۆ كوشتنی دادگای تاجی لوتۆن، سزای ٢١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندووە، لەگەڵ پێنج ساڵی دیکەش بە مۆڵەت. ‎قوربانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین جار هەوڵی داوە پەیوەندیی و ژیانی هاوبەشی لەگەڵ فەیسەڵ كۆتایی پێبهێنێت، بەڵام تاوانبار بەردەوام زۆرەملێی لێكردوەو بەدوایدا ڕۆیشتووە. ‎قوربانییەکە لەو كاتەوەی بەڕێگاوە بووە لەناوچەی لوتۆن، کاتژمێر 08:30، لە 21ی ئایار، نزیک قوتابخانەیەكی بنەڕەتی بەچەقۆ پەلامار دەدرێت و هەوڵی كوشتنی دراوە. ‎لە مانگی ئابدا بارز فەیسەڵ، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە كەچاودێری هاوسەری پێشووی كردووەو هەوڵی کوشتنی داوە. لەگەڵ ئەوەش دانی بەوەدا ناوە، کەماددەیەکی تیغی تیژی هەڵگرتووە بۆ كوشتنی هاوبەشی پێشووی. دادوەر، ئەلیسۆن هانتەر کەی سی،  دەڵێ، ئەو هێرشە ترسنۆكانە و ترسناکە، مەبەست لێی تۆڵەسەندنەوە بووە. ‎دادگا ئاماژەی بەوەش داوە، كەچۆن قوربانییەکە لەبەر سەلامەتی خۆی،  چەندین جار پەنای بۆ چەندین شوێنی جیاواز بردووە لەووڵاتدا، بەڵام بارز فەیسەڵ، جاسوسی و چاودێری بەسەردا کردووە. ‎هاوكات ئەیما پیتس، سەرۆکی یەکەی پاراستنی گشتی پۆلیس، لەهەرێمی بێدفۆردشایر، ڕایگەیاندوە، تاوانەكانی دەستدرێژی و توندوتیژی خێزانی، بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت و هێزەکانمان  پابەندن بە دادگاییکردنی تاوانباران. ‎ئەو خانمە ئەفسەرە دەڵێ، ئەوە هێرشێکی ترسناک و ترسنۆكانە بووە بۆ سەر ژنێک، كەبەڕۆژی ڕووناک لەلایەن پیاوێکەوە ئەنجامدراوە، تەنها بەهۆكاری ئەوەی پەیوەندی نێوانیانی ڕەتیکردەو كۆتای پێ  هاتووە. ‎ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ ژنێک هەرگیز شایەنی ئەوە نییە هەست بە نائارامی و ترس بکات.

هاوڵاتی - لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت. - تاوەباران و بروسکەش چەند ناوچەیەکی دیکە دەگرێتەوە.   کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرببارێت و تاوەباران و بروسکەش چەند ناوچەیەکی دیکە دەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک. ڕوونیشیکردەوە کە شەو کاریگەری بارانەکە درێژدەبێتەوە بۆ هەندێک لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان و کەمێکیش بەفر دەبارێت. ئاماژەشیكرد پێشبینی تاوە باران و بروسکەی کەم مەودا بۆ هەندێک لە ناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش گەرما ٢-٣ پلە نزم دەبێتەوە. باسی لەوەشكرد سبەینێ سێشەممەش ناسەقامگیری ئاسمان و نمە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگەی هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و پاشان کاریگەری بە لاوازی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی نمە بارانی پچرپچر دەمێنێتەوە. ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ٣-٤ پلە نزم دەبێتەوە.   بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:   هەولێر : ١٩ پلەى سیلیزى سلێمانی : ١٦ پلەى سیلیزى دهۆک : ١٧ پلەى سیلیزى کەرکووک : ٢١ پلەى سیلیزى هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى زاخۆ : ١٦ پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : ٨ پلەى سیلیزى سۆران : ١٤ پلەى سیلیزى گەرمیان : ٢٢ پلەى سیلیزى