وشیار زێباری: بەغدا ئامانجییەتی كوردستان بخاتە سەر ئەژنۆ

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:" ئامانجی هێرشە موشەكییەكان بۆسەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم ئەوەیە، كە هێزە میلیشییایەكان لە بەغدا هەوڵدەدەن كوردستان بخەنە سەر ئەژنۆ".
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تویتێكی لەبارەی هێرشی موشەكی بۆسەر دامەزراوە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
لە تویتەكەدا هۆشیار زێباری نوسیویەتی:"هێرشی موشەكی بۆسەر دامەزراوە نەوت و غازییەكانی هەرێم لە ناحیەی خەبات و كۆمپانیای كار لە هەولێر و بۆردومانكردنی كێڵگەی كۆرۆمۆر لە قادر كەرەمی سەر بە پارێزگای سلێمانی، راستییەكی ئاسان دەردەخات".
هەروەها ئەوەشی نوسیووە كە"ئەو راستییە ئەوەیە كە هێزە میلیشییایەكان لە بەغدا جیاوازی لە نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێردا ناكەن و ئامانجی راستەقینەشییان خستنە سەر ئەژنۆی هەرێمە بۆ دەسەڵاتەكانیان.
دوێنێ هەینی، بۆ دووەم رۆژ هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی كۆرمۆر لە ناحیەی قدر كەرەم، كە لە رۆژی پێشتریشیدا بۆردومانی هەمان كێڵگە كرابوو.
