قوباد تاڵەبانی: كۆمپانیاكان ورەیان لەوە بەهێزترە بەچەند مووشەكێك بڕوخێن
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" دیار نیە بە چەند مەبەستێك ئەو هێرشانە كراونەتە سەر كێلگەی كۆرمۆر".
ئەمڕۆ شەممە 25ی حزوەیرانی 2022، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەشداریكردنی لە پێشانگەیەكی هەلی كار لە سلێمانی رایگەیاند:" نازانین بەئامانجكردنی كێڵگەی كۆرمۆر چ پەیامێكی لەپشتە، چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانین".
هەروەها راشیگەیاند:" ئەو كۆمپانیایا نەوتی و غازیانەی لەهەرێمی كوردستان كار دەكەن ورەیان لەوە بەهێزترە بەچەند مووشەكێك بڕوخێن".
دوێنێ هەینی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە كۆنفرانسیكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سەلامەتی كێلگەی كۆرمۆر دەپارێزن و ئەگەری نیە دانە غاز لەو كێڵگەیە بكشێتەوە.
لەماوەی یەك رۆژدا بە دوو جار زیاتر پێنج موشەك ئاڕاستەی كێڵگە نەوتییەكانی كۆرمۆر و كۆمپانیای دانەغاز كراون لە سنوری قادركەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.
هاوكات، لە ئێستادا دەنگۆی جوڵاندنی هێزی سوپای عێراق هەیە بۆ ناوچەی قادر كەرەم و پاراستنی كێڵگەی كۆرمۆر، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی پشتراستنەكراوەتەوە.
