گەورەترین گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان لە شەنگال هەڵدەدرێتەوە 

3 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز
سبەینێ سێشەممە گەورەترین گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان لە شەنگال هەڵدەدەرێتەوە كە بەدەستی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كوژراون و چاوەڕوان دەكرێت سەدان كەسی تێدا بدۆزرێتەوە.

بڕیارە سبەینێ 28ی حوزەیرانی 2022، یەكێك لەگەورەترین گوڕی بە كۆمەڵ لە شنگال هەڵبدرێتەوە.

خەیری عەلی، بەڕێوەبەری رێكخراوی ئێزیدی بۆ بە دۆكیۆمێنتكردنی بەڵگەنامەكان لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت"رۆژی28ی ئەم مانگە یەكێك لەگەورەترین گۆڕی بە كۆمەڵ لە شنگال هەڵدەدرێتەوە،كە پێی دەڵێن گوڕی بە كۆمەڵی( قنێ)كە دەكەوێتە سنوری قەزاكەوە"

ناوبراو وتیشی:" گۆڕە بەكۆمەڵەكە لەلایەن دەزگای شەهیدان وفەرمانگەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی بەغدا هەڵدەدرێتەوە، كە  نزیكەی هەشت ساڵە كەسوكاری قوربانیان چاوەرێی هەڵدانەوەی گۆڕەكانن تا ئێسك و پروسی كەسوكاری خۆیان بدۆزنەوە  كە لەسەردەمی داعش كوژراون"

یەكەم گوڕی بە كۆمەڵ لە15ی ئازاری2019لە گوندی كۆجۆ هەڵدرایەوە و 17گۆڕ لەكۆجۆ هەڵدراونەتەوە كە لە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان چەند قۆناغێكی تێپەراندووە تا ئێستا زیاتر لە60گۆڕی دیكە ماون و هەڵنەدراونەتەوە.
دوای ئەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش پارێزگای موسڵی داگیر كرد، دوابەدوای ئەوە رووی كردە شەنگال و سەرەرای داگیركردنی هەزاران ئێزیدی كوشت و ژن و منداڵەكانی گواستنەوە بۆ موسڵ و تەلەعفەرو دواتر ئەوەی خۆی رزگار كرد گەڕانەوە بۆ نێو كەسوكاریان و ئەوانی دیكە تا ئێستا بێسەروشوێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار