وەزیری دارایی لەبارەی بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست زانیاری نوێ دەخاتەروو

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم زانیاری لەبارەی خەرجی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشكرادەكات و داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكات رێنمایی نوێ دەربكات.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە واژۆی ئاوات جەناب نوری لەسەرە و ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە تێیدا هاتووە، بەپێی بەراییەكان، بڕی موچەی گرێبەستەكان لەسەر ئەو بودجانەی بۆیان خەرجدەكرێت جیاكراوەتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەكراوە كە لەكۆی گشتی موچەی گرێبەستەكان بەراورد بەو موچەیەی كە فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێن بەهەمیشەیی وەریدەگرن بڕی یەك ملیارو 757 ملیۆن و 496 هەزار دینارە.

بابهتی پهیوهندیدار