بكوژی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین كوڕی فەرماندەیەكی باڵای "سوپای بارزان"ی پارتیە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ خوێندكارێك دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین دەكوژێت، كەمێك لەمەوبەر لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیر كراو وێنەكەی لەنێو ئوتومبێل گیراوەو بڵاوكرایەوە.

بكوژەكە ناوی (ئ ـ ق)و كوڕی فەرماندەیەكی باڵای "سوپای بارزان"ی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشكرایكرد، بكوژی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدینیان دەستگیركردووەو پارێزگاری هەولێریش تەئكید لەسەر ئەو هەواڵە دەكاتەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، "تۆمەتباری كوشتنی دوو مامۆستاكەی هەولێر ویستویەتی بچێتە دەرەوەی هەولێرو لەبازگەیەكی ئاسایشی دەوروبەری هەولێر دەستگیركراوە".ئەمڕۆ سێشەمە لەڕوداوێكدا لەكۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین لەهەولێر، یەكێك لەخوێندكارەكانی بەشی یاسا بەچەك هێرشیكردەسەر حەرەمی زانكۆو لەئەنجامدا (د. كاوان ئیسماعیل) ڕاگری كۆلێژی یاساو دواتریش لەماڵەكەی خۆیدا (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستای كۆلێژی ئەندازیاری هەمان ئەو زانكۆیەی كوشت‌و یەكێك لەكارمەندانی زانكۆكەشی برینداركردووە.
 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار